پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

کوژران و بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سەقز، سەردەشت و خوی

کۆڵبەرێکی دیکە کە چەند مانگ پێش لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە درابووە بەر دەستڕێژی گوللە، بە ھۆی کاریی بوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد.

کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی کوێرە گوێزی شاری سەقز بە ناوی #کەیھان_ئەکرەم پوور کە رۆژی ٢٤ی خەرمانان لە لایەن ھێزەکانی سپای پاسدارانەوە لە سنووری سێف درابووە بەر دەستڕێژی گوللە و لە نەخۆشخانەی شاری سنە لە ژێر چاوەدێریدا بوو، ئەمڕۆ یەکشەممە یەکی مانگی بەفرانبار گیانی لەدەست دا.

بە پێی راپۆرتێکی دیکە، گرووپێک لە کۆڵبەران لە سنووری شاری خۆی کەوتوونەتە کەمینی ھێزەکانی رژیم و بە ھۆی تەقەی ئەو ھێزانەوە کۆڵبەرێک بە ناوی حەمید عابد کوڕی رەزا و خەڵکی ناوچەی قتووری خۆی بە توندی بریندار بووە.

لە رووداوێکی ھاوشێوەدا و لە سەردەشت کۆڵبەرێک بە ناوی ھیوا سدیق زادە و ٢٣ ساڵە بە ھۆی تەقەی ھێزەکانێ رژیم بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ شاری ورمێ.

دەیان ھەزار ھاوڵاتی کورد بە ھۆی نەبوونی کار و بۆ بژیوی ژیانیان، روو دەکەنە کاری مەترسیداری کۆڵبەریی لە سەر سنوورەکان و بە ھۆی راودوونان لە لایەن ھێزەکانی رژیم و نالەبار بوونی رێگای سنوورەکان و سەرما و کڕێوە، بەداخەوە رۆژانە ژمارەیەک لەم کۆڵبەرانە کوژراو و بریندار دەبن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …