چەنگیز قەدەم خێری پاش ١٣ رۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی ھێنا

چەنگیز قەدەم خێری زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی مەسجد سولەیمان پاش ١٣ رۆژ کۆتایی بە مانگرتن لە خواردن ھێنا.

چەنگیز قەدەم خێری زیندانی سیاسی کورد کە دوور خراوەتەوە بۆ زیندانی مەسجد سولەیمان لە پارێزگای خوزستان، بە ھۆی گوێ نەدان بە خواستەکانی و نالەبار بوونی دۆخی تەندروستی دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن، بە ھۆی بەڵێنی کاربەدەستانی زیندان و پاش ١٣ رۆژ و لە رۆژی سێشەممە ٣ی بەفرانبار کۆتایی بە مانگرتنەکەی ھێنا.

ناوبراو پاش کۆتایی ھێنان بە مانگرتن لە خواردن گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لەوێش بنەماڵەکەی چاویان پێ کەوتووە.

چەنگیز قەدەم خێری لەدایک بووی ساڵی ١٣٦٧ی ھەتاویی و خەڵکی شاری کامیاران، ٩ ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ ٣ کەسی دیکە بە ناوەکانی، حەمەحوسێن رەزایی، فەخرەدین فەرەجی و ئەیوب ئەسەدی، بە تۆمەتی ئەندامیەت لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە یەکێک لە ئاواییەکانی سەر بە شاری سنە دەستگیر کرا و دواتر بە هەمان تۆمەت لە دادگای شۆڕشی شاری سنە بە ٤٠ ساڵ به‌ندكران و گواستنەوە بۆ به‌ندیخانه‌ی شاری مەسجد سولەیمان، حوکم درا.

چەنگیز قەدەم خەیری لە بەندی یەکی بەندیخانە کە شوێنی ڕاگرتنی تووشبووی مادە هۆشبەرەکانە ڕاگیڕاوە.

لە کاتی دەستگیر کردنیدا گولـلەیەک بەر گورچیلەی کەوتووە کە تاوەکوو ئێستاش لە گورچیلەیدا ماوەتەوە. هەتا ئێستا پێشگیری لە دەرمانی ناوبراو کراوە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە بە تەواوەتی گورچیلەی لای ڕاستی لەکار بکەوێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …