سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

دەستگیر و مەحکوم کردنی چوار ئەندامی ناوەندی نووسەرانی ئێران

لە درێژەی رەوتی رەشبگیری و دەرکردنی حوکمی ھەڕەمەکی بۆ چالاکانی بوارە جۆراوجۆرەکان لە ئێران، ئەندامێکی ناوەندی نووسەرانی ئێران دەستگیر کرا و سێ ئەندامی دیکەی ئەو ناوەندەش حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپا.

دادگای پێداچوونەوەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە #تاران، #بەکتاش_ئابتین، #رەزا_خەندان_مهابادی دوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی نووسەرانی ئێرانی هەر کامەو بە ٦ ساڵ زیندان و #کەیوان_باژن بە ٣ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.

ھەروەھا لە لایەکی دیکەوە، #ئەحمەد_زاھیدی_لەنگەروودی رۆژنامەوان، نووسەر و ئەندامی ناوەندی نووسەرانی ئێرانیش لە شاری گیلان لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە دەستگیر کرا.

دەستگیر و دەرکردنی حوکمی دژە مرۆیی بۆ ھەڵسووڕاوانی مەدەنی و نووسەران لە رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران لە حاڵێکدایە کە، کۆماری ئیسلامی لە ژێر زەخت و گوشارێکی بێ وێنە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دایە و کارناسانی سیاسی ھەڵوەشاندنەوەی ئەو رژیمە بە دوور لە چاوەڕوانی نازانن و کۆماری ئیسلامیش بۆ دەرباز بوون لەم قەیرانە، گوشارەکانی بۆ سەر خەڵکی ناوخۆی ئێران تا رادەیەکی زۆر، زیاد کردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …