دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

دۆزینەوەی تەرمی ئەشکەنجە کراوی ھاوڵاتیەکی دیکە لە شاری جوانڕۆ

تەرمی کەسێکی ئەشکەنجە کراوی دیکە لە دەوروبەری شاری جوانڕۆ دۆزرایەوە.

ھاوڵاتیەکی کوردی بەساڵاچوو بە ناوی #ھاشم_مورادی کە، رێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە لایەن ھێزەکەنی رژیمی ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر کرابوو و لە ژێر ئەشکەنجەی نامرۆڤانەدا گیانی بەخت کردووە، تەرمەکەی لە دەوروبەری شاری جوانڕۆ دۆزرایەوە.

تەرمی ھاشم مورادی دوێنێ چوارشەممە ١١ی بەفرانبار، لە دەوروبەری چۆمی #سەفی_ئاوا کە ئاسەواری ئەشکەنجەشی پێوە دیارە، دۆزرایەوە.

تەرمی ھاشم مورادی ئەمڕۆ لە ژێر تەوژمی ھەڕەشە و گوڕەشەکانی سپای پاسداران و لە بێ دەنگی راگەیاندنەکاندا ئەسپەردە کرا و ھەڕەشە لە بنەماڵەکەی کراوە کە بۆیان نیە ھەواڵی ئەم جینایەتە بڵاو بکەنەوە و لەگەڵ راگەیاندنەکان وتووێژ بکەن.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە تا ئێستا تەرمی دەیان کەس لە دەستگیر کراوەکانی خۆپیشاندانەکی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ کە لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان بەخت کردووە لە نێو بەنداو و چۆم و دەوروبەری شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران دۆزراوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …