چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

کوژران و بریندار بوونی دوو کاسبکار بە تەقەی ھێزەکانی رژیم لە دیواندەرە و سەردەشت

ھێزە ئینتزامیەکانی رژیم لە نزیک شاری #ئەندیمشک کاسبکارێکی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتوویانە.

ناوی ئەم کاسبکارە #سەعدی_سەفایی و خەڵکی شاری #دیواندەرە بووە و ئەمڕۆ ھەینی ٦ی بەفرانبار، لە دەوروبەری شاری ئەندیمشک بە تەقەی راستەوخۆی ھێزەکانی رژیم کوژراوە.

ئەو کاسبکارە لە حاڵێکدا تەقەی لێ کراوە کە ھیچ بارێکی پێ نەبووە.

بە پێی راپۆرتێکی دیکە، کۆڵبەرێک بە ناوی #خدر_بینەوا کوڕی محەمەد و خەڵکڕ ئاوایی #کوربناو لە شاری #سەردەشت لە کاتی کۆڵبەریی کردندا دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و سەری بریندار بووە.

ناوبراو بە مەبەستی چاودێری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی سەردەشت کراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …