شه‌ممه‌ 14 كانونی یه‌كه‌م 2019
ماڵەوە / کوردستان / گیان لەدەستدانی کرێکاریکی سەردەشتی لە سلێمانیە

گیان لەدەستدانی کرێکاریکی سەردەشتی لە سلێمانیە

کرێکارێکی خەڵکی شاری سەردەشتی رۆژھەڵاتی کوردستان، لە شاری سلێمانیە لە ھەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا.
کرێکارێکی خەڵکی ئاوایی بێتوشش سەر بە شاری سەرداشت بە ناوی مەحەمەدی قازی برایم، باوکی دوو منداڵ بە هۆی گازی دی ئۆکسیدی کەربۆن کە لەو خەڵوزە دروست بووە وا لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە نێو چادرێکدا لە شاری سلێمانیە بەکاری هێناوە، گیانی لەدەست داوە.
ئەمە یەکەم جار نیە رووداوی لەم چەشنە روو دەدات و بە ھۆی نالەبار بوونی دۆخی ژیانی ھاوڵاتیانی رۆژھەڵاتی، روو دەکەنە ھەرێمی کوردستان و لەوێش بە ھۆی نەبوونی ئەمنیەت لە شوێنی کار و حەوانەوە گیانیان لەدەست دەدەن.

بابەتی هاوپۆل

دەستگیر کردنی ٢٠ کەس بە تۆمەتی تیرۆریستی لە وڵاتی دانمارک

پۆلیسی وڵاتی دانمارک رایگەیاند ٢٠ کەسی ئیسلامی توندڕەوی بە تۆمەتی تیرۆریستی دەستگیر کردووە. بە پێی …