سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

 زەینەب جەلالیان نامەیەکی ئاراستەی زانیار مورادی کرد

زەینەب جەلالیان ، زیندانی سیاسی کوردی مەحکووم بە زیندانی هەتاهەتایی، لەدوای تیرۆرکردنی ئێقباڵ مورادی، باوکی زیندانی سیاسی مەحکوم بە ئێعدام زانیارمورادی،نامەیەکی ئاراستەی ئەم زیندانییە سیاسییە کرد.

دەقی نامەکە:

ئەو دەستانەی لەخوێنی گەنجانی نیشتمانمان گەوزاون ئەوڕیش دیسانەوە باوکێکی تێکۆشەر و بەخۆدەری لێ وەر گرتێنەوە.

زانیاری خۆشەویست برینەکانم دەبەخشم بەتۆ ئەمە باشترین خەڵاتی ژیانە بۆمن، چونکە هەرکام لەو برینانە هێمای هەنگاوێک بۆ پێشەوەیە لەڕێی گیان بەختکردوانی ڕێی ئازادی کە هاوشێوەی دار سنەوبەر هەموو دەم سەوزەکانی نیشتمانمانن.
سنەوبەر لەگەڵ هەموو دارەکان جیاوازترە چونکە سنەوبەر هەرچەندیش گەڵاکانی بڕژێ،سەوزتر و ڕاوەستاوتر دەبێت.نەسەرمای سوتێنەری زستان ئەتوانێ لە  گەشەی بخات، نە گەرمای هاوینیش توانای بەرنگاربوونەوەی لەگەڵی هەیە.
بەڵێ زانیاری خۆشەویست بۆهەر شوێنێکی ئەم نیشتمانە هەنگاو هەڵدەگرم ، نیشانەیەک لە گیان بەختکردوان ڕێی ئازادی کوردستان دەبینم.
کێوە سەخڵەت وئاستەمەکانی ماکۆ، شیرین عەلەم هوولی خۆشەویست وهاوڕێی سەردەمی منداڵیم بیردەخاتەوە وکێوە بەرزەکانی هەورامانیش هەڤاڵی زۆر هێژام فەرزادکەمانگەر و ئاویەری میوانگر فەرهاد وەکیلی باوکی هەورام، هاوڕاز و هێنگامە.

ئەوڕۆیش هارمۆنیای دەنگی باوکی گیانبەخت کردوو، لەخۆبردوومان، ئەم سەمفۆنیا بەشکۆ وناوازەیە کە گوێی جیهانیان دەئاخێنێ.
بەڵێ هەڤاڵی خۆشەویستم ئەمەم کوت بۆئەوەی بزانی هاودەردی تۆم ونەمری وهەرمانی باوکی خۆشەویستتان لێ پیرۆز دەکەم .

تیرۆری باوکت، ئێقباڵ مورادی باوکێکی دڵسۆز و لەخۆبردوو، کە لە ڕاستیدا تیرۆری ئەو دەستانەیە کە یارمەتیدەر و بەهاناوەچووی مرۆڤایەتییە،تۆ بە کۆڵنەدان و لەخۆ بردوویی بووی بە میراتگری ئاڵای ئەم خەباتکارانەی ڕێی ئازادی.

سەرەڕای مەحکووم کردنی ئەم تیرۆرە،لەودیووی مێڵەکانی زیندانەوە بەڵێنێکی سەرلەنوێ دەدەم تا مسۆگەر بوونی ئامانجی ئەم گیان بەختکردوانە کە شتێک نییە جگە لە ئازادی،درێژەدەری بەخەبات وبەرنگاربوونەوە بم.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …