سێ شه‌ممه‌ 9 نیسان 2024

دەر کران و بێکار بوونی زیاتر لە ٦٠ کرێکار لە شاری سنە

 زیاتر لە ٦٠ کرێكار لە شارەداری و شارەکی سەنعەتی شاری سنە لە سەر کارەکەیان دەرکراون.

ڕۆژی سێ شەممە ٢ی گەلاوێژ، ٦١ کرێکاری شارەداریی شاری سنە،لە سەر کارەکەیان دەرکراون.دەرکرانی ئەو ٦١ کرێکارە کوردە، ناڕەزایەتیی کرێکارانی دیکەی بەشە کارگەکانی شاری سنە، بەتایبەت کرێکارانی شارەکە سنعەتییەکانی ئەو شارەی لێ کەوتەوە.

تا ئێستا هۆکاری دەرکرانی ئەو کرێکاران لە سەر کارەکەیان لە لایەن بەرپرسانی  شارەداری سنەوە ڕوون و بڵاو نەبووەتەوە.

هەروەها لە لایەکی دیکەوە، سێکرێکار لە کرێکارانی کارگەی پەنجەرە سازی ئاریا، لە شارەکی سنعەتی ژمارەی سێ شاری سنەوە،لە لایەن خاوەنکارەکەیانەوە دەرکراون.

ئەو سێ کرێکارە ، بە نوێنەرایەتیی کرێکارانی دیکەی شارەکی سەنعەتی خوازیاری پێدانی پارەی دواکەوتوویان بوون،کە هەر  ئەمەش بووە بە هۆی دەرکردنیان لە سەر کارەکەیان.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …