سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

خوێندکارێکی دەروێشی گۆنابادی بە ١٢ ساڵ زیندان سزا درا

دادگای شۆڕشی شاری تاران، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی مجذوبان نور، بە ١٢ ساڵ زیندان، ٧٤ زەربە قامچی و ٢ ساڵ دوورخرانەوە بۆ ناوچەی سەلاسی باوەجانی مەحکووم کرد.

کەسرا نووری خوێندکاری باڵا لە بەشی مافی زانکۆی تاران و یەکێک لە بەرێوەبەرانی ماڵپەڕی مجذوبان نور،لە لایەن  لقی ٢٦ی دادگایشۆڕشی شاری تاران، بە ١٢ ساڵ زیندانی تەعزیری، ٧٤ زەربە قامچی و ٢ ساڵ دوورخرانەوە بۆ ناوچەی سەلاس باوەجانی، ٢ ساڵ بە نەچوونەدەرەوە و، ٢ ساڵ بێبەریکردن لە ئەندامیەتی لە گرووپەکان و حیزبەکان و لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و چالاکیی میدیایی مەحکووم کرا.

ناوبراو پێشتر، لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی تاکووساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی، بە هۆی چالاکیی میدیاییەوە لە پێوەندی لەگەڵ دەروێشەکانی گونابادی، لە زیندانی عادڵ ئاوای شیراز و زیندانی ئیڤینی شاری تاران بەندکرابوو.

ئەو چالاکە مەدەنیە کە لە دەروێشەکانی گونابادییە، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو لە ئاکامی ناڕەزایەتییەکانی دەروێشە گونابادییەکان لە شەقامی گوڵستانی حەوتی تاران ، لە لایەن هێزەکانی لیباس شەخسییەوە دەسبەسەر کرا و، لە دوایی لێکۆڵینەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری تاران بۆ زیندانی ناوەندی تاران گوازرایەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …