یه‌ك شه‌ممه‌ 17 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / کوردستان / کوژرانی کۆڵبەرێک لە ورمێ

کوژرانی کۆڵبەرێک لە ورمێ

شەوی ڕابردوو لە سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران کۆڵبەێک گیانی لە دەستدا.

شەوی سێشەممە  ٢ی گەلاوێژ هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پایگای زەینی نێوان باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری ورمێ، پۆلێک لە کۆڵبەرانیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە بە ناوی ڕەشید محەمەد عەلی خەکی ئاوایی شکڵ ئاباد سەر بە ناوچەی مەرگەوڕ لە پارێزگای ورمێ بووە .

تەرمی ئەو کۆڵبەرە ڕوانەی پزیشکی یاسایی ورمێ کراوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەی ناوبراو نەکراوەتەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست:لە ئانجامی ئەو دەستڕێژیە چەند کۆڵبەری دیکەش بریندا بوونە کە تا ئێستا چارە نوووسیان نادیارە.

 

بابەتی هاوپۆل

چوار چالاکی ئەدەبی لە بۆکان دەستگیر کران

هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری بۆکان چوار چالاکی ئەدەبیی خەڵکی ئەو شارەی دەستگیر و رەوانەی ئیدارەی …