هه‌ینی 8 كانونی یه‌كه‌م 2023

بانگهێشتی خوێندکارێکی خەڵکی شاری کامیاران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە

ڕۆژی ۷ی گەلاوێژ ، خوێندکاری کورد خەڵکی کامیاران بە ناوی “کامبیز نەدیمی” بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم  لەو شارە کرا و لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی لە گەڵ کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپڕی زاگرۆس پۆست:کامبیز نەدیمی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامیارانەوە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوە مافە مرۆییەکان و ناردنی ڕاپۆڕت بۆ ئەم ڕێخراوانە هەروەها ئەندامەتی لە کەمپەینی بەرگری لە ئیعدامی زیندانی سیاسی کورد ڕامین حسێن پەناهی و کۆکردنەوەی واژۆ بۆڕێگری لە ئێعدامی ئەو زیندانییە، تاوانبار و لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە.

ناوبراو لە دوایی دووکاتژمێر لێپرسینەوە، ئازاد دەکرێت و پێیان ڕاگەیەندووە کە لە ماوەی ڕۆژانی داهاتووشدا سەرلەنوێ لەڕێی تلەفوونەوە بانگهێشت دەکرێ و دەبێت سەردانی ئیتلاعاتی ئەو شارە بکات.

کامبیز نەدیمی ۲۵ ساڵ تەمەن، خەڵکی شاری کامیارانە و خوێندکاری کارناسی میکانیک لەزانکۆی ســنە یە.

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …