چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

کچانی شیناوێ  لە دوایی ٦ساڵ بەردەوام ئازار دەکێشن

کچانی قوتابخانەی شیناوێ کە ٦ ساڵ پێش بە هۆی ئاگر گرتنی قوتابخانەی شیناوێ تووشی سووتانی لە ڕادەبەدەر بوون، پاش دەیان جار نەشتەرگەری، ‌ئێشتاش بە دەم  ئێش و ئازار و   وڵام نەدانەوەی بەرپرسانی ڕژیم بە داواکاریەکانیان دەناڵێنن.

ڕۆژی ١٥ی سەرماوەزی ساڵی ٩١ی هەتاوی، ٣٧ قوتابی کچ بە هۆی ئاگرگرتنی یەکێک لە پۆلەکانی خوێندن لە قوتابخانەی شیناوێ تووشی سووتانی لەڕادەبەدەر بوون و دوو قوتابیش بە ناوەکانی “سەیران یەگانە و “سارینا ڕەسووڵزادە” بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست دا.

سیما مواردی ،یەکێک لەو کچانە دەڵێت، نامەوێت ئیتر بۆ دەوڵەت کار بکەم، چوونکە زوڵمیان لە هەموو کچانی شیناوێ کردووە، کە دەوڵەت نەتوانێت تێچووی دەوا و دەرمانی ئێمە بە تەواوی بدات، یان ئێمە کچانی شیناوێ بۆ چارەسەری کێشيکانمان ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکات، با ئێمەش بگەڕینەوە نێو ژیانی ئاسایی خۆمان.

یەکێکیتر لە كچانە بە ناوی شادی ئیبراهیمیان وتی، من  داواکاریم لە بەرپرسان نییە، تەنیا یەک  پرسیار: ئەگەر بەر پرسان منداڵەکانی خۆیان لەگەڵ وەها ڕووداوێک ڕووبەڕوو دەبوون، بە هەمان شێوە کە لە گەڵ ئێمە هەڵس وکەوتیان کرد،لە گەڵ منداڵەکانی خۆشیان  دەیان کرد؛ یانێ بەشی ئێمەی کچانی شیناوێ، لە پارەی نەوتی ئەم وڵاتە بۆ چاکبوونەوەمان نەبوو؟

نادیە ساڵح یەکێکیتر لە کچانی شیناوێ: هەتا ئێستا چوار کەس لەو ١٢ کەسەمان دەستی داوەتە خۆکوژی و ئێمەیش بەردەام بیر لە خۆکوژی دەکەینەوە.

ئەسمەعە دروی وتی، شایەت بۆتان سەرنجڕاکێش بێت کە تەنانەت ئێمە ناتوانین کارتی میللی وەربگرین، قامکەکانمان لە ناوچوونه و شوێن پەنجەمان نییە، ئێمە لەو مافەش بێبەرین.

موبینا پەرکەم: من ئارەزوویەکم لە ژیاندا نییە؛ تەنیا دەمەەوێت بۆ جاریکش بووە گوارە لە گوێ کەم، بەڵام ناتوانی چوونکە هەر دوو گوێکانم لە دەست داوە.

ئارەزوو تاهیر ئابادی: من لە ئاوێنە بێزارم، لە مێژە خۆمم لە ئاوێنەدا نەدیتووە، سووتاوی، ئێمەی لە هەموو شتێ بێبەری کردووە، حەزم دەکرد برۆم هەبێت بەڵام نیمە و هەر ڕۆژ پێش لە هەموو کارێ دەبێت، بە قەڵەم بڕۆکانم دروست بکەم.

فەریدە ئومیدوار: من حەزم دەکرد یاری والیباڵ بکەم، بەڵام قامەکەکانم نەماون و ئیزنی ئەو کارم پێی نادات.

سیما شادکام: من ماوەیەک تووشی خەمۆکیەکی تووند بووم کە لە زۆربەی کاتەکاندا لە هۆشی خۆم دەچم، دەڵێن بە هۆی زۆری ڕێژەی خەموکییەکەمەوەیە.

بە وتەی حوسێن ئەحمەدی‌نیاز پارێزەری کچانی شیناوێ؛ لە ماوەی ئەم ٦ ساڵەدا، تا ئێستا زیاتر لە ٣٦٠ نەشتەرگەری بۆ ئەو کچانە کراوە، دەبێت دەوڵەت قەرەبووی ئەو خەسارەتە گیانییەی زیانلێکەوتووان بکاتەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …