پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

مافی مرۆڤ

كۆبوونەوەی ناڕەزایی منداڵانی شیناوێ لەتاران

ژمارەیەك لە قوتابیانی سوتاوی رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی قوتابخانەی شیناوێ، لەبەردەم نوسینگەی سەرۆك كۆماریی لە تاران كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان سازدا. قوتابیان‌و بنەماڵەكانیان بەرامبەر بە كەمتەرخەمی‌و بەڵێنە ناڕاستەكانی بەرپرسانی رژیمی ئێران ناڕەزاییان دەربڕی‌و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە قوربانیانی رووداوی ئاگركەوتنەوەكە بوون. وەزارەتی تەندروستی ئێران بەڵێنی دابوو كە خەرجی چارەسەری پزیشكی ئەو قوتابییانە دابین بكات كە بڕەكەی 5 ملیار تمەن بوو، بەڵام ساڵێك بەسەر رووداوی ئاگركەوتنەوەی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ده‌رهێنه‌رێكی كورد رەوانەی زیندان كرا

كه‌یوان كه‌ریمی ده‌رهێنه‌رێكی ناسراوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیر‌و رەوانەی زیندانی ئێڤین كرا. كه‌یوان كه‌ریمی ده‌رهێنه‌رێكی ناسراوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌و تا ئێسته‌ چه‌ندین خه‌ڵاتی جیهانی وه‌گرتووه‌، ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ له‌ فێستیڤاڵی قوتابیانی فیلمی فێلۆفێستی سلۆڤێنیا خه‌ڵاتی یه‌كه‌می برده‌وه‌.  چه‌ندین فیلمی دیكۆمێنتی دروست كردووه‌ كه‌ ناسراوترینیان سنوری شكاوه‌. كه‌یوان كه‌ریمی خه‌ڵكی شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌.

زۆرتر بخوێنەوە »

هه‌ولێر: شه‌ش چالاکه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌که ئازاد کران

به گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به زاگرۆس پۆست شه‌ش چالاکی ڕۆژهه‌ڵاتی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ کاتژمێر 1و دوای 44ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر بوونیان له لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه به بڕیاری دادگای لێکۆڵینه‌وه ئازاد کران. چه‌ند ڕۆژ پێشتر دووکه‌س له 8 چالاکه ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌که به ناوه‌کانی فازڵ محه‌مه‌دی‌و عه‌لی ئیسماعیلنژاد ئاازد کرابوون. چالاکانی ڕۆژهه‌ڵاتی له هه‌ولێر به تۆمه‌تی به‌زاندنی یاساکانی خۆپیشاندان ده‌سبه‌سه‌ر کران‌و له ماوه‌ی 44 ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ربوونیاندا …

زۆرتر بخوێنەوە »

په‌یامنێرانی‌ بێسنوور: ئێران مه‌ترسیداره‌ بۆ رۆژنامه‌نووسان

رێكخراوی‌ په‌یامنێرانی‌ بێسنوور له‌ راپۆرتێكی‌ نوێدا رایگه‌یاند، كۆماری ئیسلامی له‌ ریزی‌ پێنج وڵاته‌ مه‌ترسیداره‌كه‌یه‌ بۆ دۆخی‌ رۆژنامه‌ نووسان. رێكخراوه‌كه‌ ئاماژە بەوە دەكات له‌ ئێستادا 71 رۆژنامه‌نووسی‌ ئێرانی‌ له‌ زیندانه‌كانی‌ ئێراندان و سه‌ره‌ڕای‌ به‌ڵێنه‌كانی‌ رووحانی‌ بۆ ئازاد كردنیان، ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ ماونه‌ته‌وه‌. له‌ به‌شێكی‌ تری‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ 2013 تا ئێستا 76 رۆژنامه‌نووس له‌ ئێران ده‌ستگیركراون و 12 …

زۆرتر بخوێنەوە »

بڕیارە یەكشەممە 6 گیراوەكەی رۆژهەڵات ئازاد بكرێن

بڕیاروایە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 6 گیراوەكەی رۆژهەڵات لە زیندانی مەحەتەی هەولێر ئازاد بكرێن. سەرچاوەیەكی ئاگادار بە زاگرۆس پۆستی راگەیاند 6 كەس لەو چالاكوانە رۆژهەڵاتییەی بە تۆمەتی بەردباران كردنی كۆنسوڵخانەی ئێران لەهەولێر ماوەی نزیكەی دوو مانگە زیندانی كراون، بڕیارە یەكشەممەی داهاتوو ئازاد بكرێن. رۆژی سێشەممەی رابردوو لەدانیشتنێكی تایبەتی دادگا لەشاری هەولێر دوو كەس لە گیراوەكانی رۆژهەڵات ئازاد كران‌و شەشەكەی دیكەش بە …

زۆرتر بخوێنەوە »

2 شارۆمەندی كورد بە 5 ساڵ زیندان مەحكوم دەكرێن

دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئازەربایەجان حكومی 5 ساڵ زیندانی بۆ دو هاوڵاتی خەڵكی مەهاباد پشتڕاستكردەوە. بەپێی هەواڵێكی هەواڵنێری موكریان، لقی 10ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئازەربایەجان رۆژی چوارشەممە 27ی سەرماوەز حكومی 5 ساڵ زیندانی بۆ فاروق سامانی‌و رەسوڵ خزر مروەت، دوو شارۆمەندی مەهابادی پشتڕاست كردەوە. ئەم دوو هاوڵاتیە بەتۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی ئێران‌و پرۆپاگەندە دژی حكومەت‌و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە نەیارەكان مەحكوم كراون.

زۆرتر بخوێنەوە »

یانزه‌هه‌مین گه‌نجی‌ كورد له‌سوریا كوژرا

گه‌نجێكی‌ تری‌ كورد به‌ناوی‌ (عوسمان) كه‌ نازناوه‌كه‌ی‌ خالید كوردی‌-یه‌، له‌سوریا كوژراوه‌و ئەمەش یانزەمین گەنجی باشوری كوردستانە كە لە شەڕەكانی سوریادا كوژراوە. به‌پێی‌ ماڵپه‌ری‌ دوربین، ماڵپەڕی سەر بە رەوتە ئیسلامییە توندڕەوەكان ئه‌و گه‌نجه‌ خه‌ڵكی‌ قه‌زای‌ هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و له‌شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی‌ شاری‌ دێرزور كه‌ به‌ناوچه‌یه‌كی‌ گه‌رمی‌ شه‌ڕی‌ نێوان چه‌كداره‌ توندره‌وه‌ ئیسلامییه‌كان‌و حكومه‌تی‌ سوریا ناوزه‌د ده‌كرێت كوژراوه‌. به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ ده‌زگاكانی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نزیكه‌ی‌ 200 …

زۆرتر بخوێنەوە »

توركیا‌و ئێران گەورترین زیندانی رۆژنامەنوسان

كۆمیتەی بەرگری لە رۆژنامەنوسان دەڵێت لەساڵی 2013ی زاینیدا 211 رۆژنامەنوس لەسەراسەری جیهان زیندانی كراون كە زۆربەیان لە توركیا‌و ئێران بەندكراون. بەوتەی ئەو كۆمیتەیە هەر سێ وڵاتی توركیا، ئێران‌و چین زۆرترین رۆژنامەنوسیان لەساڵی 2013دا لە زیندان خستووە. بەپێی راپۆرتەكە لەساڵی 2013‌و تا ئێستا 52 رۆژنامەنوس بە هۆی پیشەكەیانەوە كوژراون كە 21 كەس كەمتر لە ساڵی 2012یە. نیوەی ئەو رۆژنامەنوسانە لە رووداوەكانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

سێ بەندكراو لەزیندانی ورمێ لەسێدارە دران

سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە 27ی سەرماوەز، سێ بەندكراوی بەتۆمەتی كوشتن لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەسێدارەدران. بەپێی راپۆرتەكان ئیرەج نەسیری، ئەحمەد شكوری‌و چەنگیز ساڵحی لەگەڵ دوو زیندانی دیكە رۆژێك پێش جێبەجێكردنی حكومی لەسێداردان بۆ ژووری تاكەكەسی گوازرابوونەوە‌و تا ئێستاش لەچارەنوسی ئەو دوو زیندانیەی تر هیچ هەواڵێك بڵاونەكراوەتەوە. هەفتەی رابردووش هەر لەم زیندانە چوار بەندكراوی دیكە بە تۆمەتی كوشتن لەسێدارە دران.

زۆرتر بخوێنەوە »

دوو كەس لەبەندكراوەكانی رۆژهەڵات لە هەولێر ئازاد كران

ئەمرۆ سێشەممە لەدانیشتنێكی تایبەتی دادگا لەشاری هەولێر دوو كەس لە گیراوەكانی رۆژهەڵات ئازاد كران‌و شەشەكەی دیكەش بە پێی مادەیەكی دیكەی یاسای سزادانی عێراقی زیندانی كرانەوە. سەرچاوەیەكی نزیك لە گیراوەكان بە زاگرۆس پۆستی راگەیاند: لە كۆبوونەوەی تایبەتی ئەمرۆی دادگا دوو كەس لە گیراوەكان بەناوی فازڵ محەمەدی‌و عەلی ئیسماعیل نژاد بە پێی مادەی 3ی خۆپیشاندان ئازاد كران. سەرچاوەكە وتیشی: بەڵام شەش كەسەكەی …

زۆرتر بخوێنەوە »

15 که‌س له کرماشان‌و ئیلام له سێداره دران

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه هه‌واڵنێرییه‌کان له‌سێداره‌انی 15 که‌س له زیندانه‌کانی دیزڵاوای کرماشان‌و ئیلام یان بڵاو کرده‌وه. به پێی ڕاپۆرتی هرانا، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی پێنجشه‌مه 14سه‌رماوه‌ز، 7 زیندانی به تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌کان له دیزڵاوای کرماشان له سێداره دراون. تا ئێسته ناسنامه‌ی ئه‌و زیندانییانه ئاشکرا نه‌کراوه. هاوکات هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی 8 که‌سی تر له زیندانی ناوه‌ندیی ئیلامیش هه‌ر له‌و ڕۆژ‌ه‌دا بڵاو بووه‌وه که …

زۆرتر بخوێنەوە »

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌‌مڕۆ لاوێکی تری کورد له سێدار‌ه‌درا

به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به زاگرۆس پۆست، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌مه لاوێکی ته‌مه‌ن 24 ساڵ به ناوی ‘یونس باپیری’ خه‌ڵکی بۆکان له‌سێداره‌درا. یونس له ساڵی 2007و دوای تێهه‌ڵچوونی نێوان چه‌ند مێرمنداڵی خوار ته‌مه‌نی 18ساڵ له بۆکان ده‌ستبه‌سه‌رو ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی بۆکان کرابوو. دوای لێکۆڵینه‌وه‌کان تاوانی کوژرانی که‌سێک له‌و شه‌ڕه به سه‌ر یونسدا ساق بووه‌وه‌، ئه‌وه له حاڵێکدایه که که‌س‌وکاری یونس ڕایانگه‌یاندووه کاتێک …

زۆرتر بخوێنەوە »

تێكهەڵچوونی نێوان خەڵك‌و هێزه ئه‌منییه‌کان له ئه‌هواز كوژراوی لێكەوتەوە

 دوێنێ چوارشەمە 13ی سەرماوەز، پاش بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئێعدامی 4 لاوی عەرەبی خەڵكی شادگان ناڕەزایی له‌و شاره دروستبوو له ئاکامیدا لە نێوان هێزەكانی کۆماری ئیسلامی‌و خۆپیشانده‌ران پێکدادان هاته‌ ئاراوه‌و كەسێك بە ناوی وەلید جەنامی خەنافەرە كوژرا. له‌و پێوه‌ندییه‌دا هەواڵنێریی هرانا له زاری سه‌لام ساکی پارێزه‌ری یه‌کێک له ئێعدام کراوانه‌وه رایگەیاندووە هه‌ر چووار زینانییه‌که له 12/08/92 وه ڕاده‌ستی ئیتلاعات کراون‌و له‌وه به‌دواوه چاره‌نووسیان نادیاره.  هه‌روه‌‌ها …

زۆرتر بخوێنەوە »

سەقز.. هێزەكانی ئیتلاعات لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵیان دەستبەسەر کرد

لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵ لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی شاری سەقز پاش لێدان‌و بێحورمەتی دەستگیركرا. سەرلە بەیانیی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٠ی سەرماوەز کورش ئەمیری تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و راپێچی شوێنێکی نادیار كرا. بەپێی زانیارییەكان هیزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستگیركردنی کورش ئەمیریدا، ناوبراویان داوەتە بەر لێدان سەرچاویان خوێناوی كردوە. ئەمە لەكاتێكدایە كە لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

‘چاک’ بریندارکردنی فه‌رهاد پیرباڵ مه‌حکوم ده‌کات

ئاگادار کرایینه‌وه که مامۆستای زانکۆو شاعرو نووسه‌ری هێژای کورد، فه‌رهاد پیرباڵ له لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێر ده ستڕیژیی کراوه‌ته سه‌رو برینداره. به ڕێز پیرباڵ ئه مڕۆ بۆ ڕزگاریی ٧ هاوڵاتی کوردی ڕۆژهه‌ڵات، خۆپیشاندانێکی به‌رچاوی به‌ڕێوه بردو داوای له سه‌رۆکی هه‌رێم کرد ئه‌و ٧ هاوڵاتیه‌ی ڕۆژ‌هه‌ڵات که به تاوانی خۆپیشاندان دژی کۆماری ئیسلامی ده ست به سه ر کراون به په له …

زۆرتر بخوێنەوە »