یه‌ك شه‌ممه‌ 5 ئایار 2024

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌‌مڕۆ لاوێکی تری کورد له سێدار‌ه‌درا

به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به زاگرۆس پۆست، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌مه لاوێکی ته‌مه‌ن 24 ساڵ به ناوی ‘یونس باپیری’ خه‌ڵکی بۆکان له‌سێداره‌درا. یونس له ساڵی 2007و دوای تێهه‌ڵچوونی نێوان چه‌ند مێرمنداڵی خوار ته‌مه‌نی 18ساڵ له بۆکان ده‌ستبه‌سه‌رو ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی بۆکان کرابوو. دوای لێکۆڵینه‌وه‌کان تاوانی کوژرانی که‌سێک له‌و شه‌ڕه به سه‌ر یونسدا ساق بووه‌وه‌، ئه‌وه له حاڵێکدایه که که‌س‌وکاری یونس ڕایانگه‌یاندووه کاتێک یونس گه‌یشتووه‌ته شوێنی رووداوه‌که رووبه‌ڕووی ته‌رمی کوژراوێک بووه‌ته‌وه.

یونس، جگه له‌وه‌ی له کاتی روودانی تاوانه‌که‌دا ته‌مه‌نی له خوار ته‌مه‌نی یاساوه‌ بووه، به هیچ جۆرێک پێوه‌ندیی به کوژرانی ئه‌و که‌سه‌وه نه‌بووه‌و ددانی به تاوانه‌که‌شدا نه‌ناوه. برای یونس وتی: بنه‌ماڵه‌ی کوژراوه‌که رایان گه‌یاندبوو ئاماده‌ن له براکه‌ی خۆش بن‌و سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌مان به مه‌به‌ستی هێنانه ده‌ره‌وه‌ی یونس له به‌ندیخانه‌ سه‌ردانی ورمێ یان کردووه، هه‌واڵی له سێداره‌دانیان له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا پێ راگه‌یاندوون‌و ته‌رمه‌که‌یان وه‌رگرتووه‌ته‌وه.

هه‌روه‌ها وتی:’بنه‌ماڵه‌ی کوژراوه‌که ده‌ستوپێوه‌ندی کۆماری ئیسلامین‌و به ئه‌نقه‌ست وتویانه له براکه‌مان خۆش د‌ه‌بن، که‌چی له سێداره‌یان دا. ئه‌وه له حاڵێکدایه که شایه‌ت حاڵیش هه‌بوو که بێتاوان بوونی براکه‌مان بسه‌لمێنێت’.

ساڵانه ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له که‌سانی خوار ته‌‌مه‌نی یاسا، یا ئه‌وانه‌ی که له کاتی ڕوودانی تاوانێکدا له خوار ته‌مه‌نی یاساوه بوون‌و دواتر له به‌ندیخانه گه‌وره‌ بوون له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌و به گوێره‌ی سزای ئیسلامی له‌سێداره ده‌درێن. له سێداره‌دانی که‌سی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵ‌و ئه‌و به‌ندییانه‌ی له کاتی ڕوودانی تاواندا که‌متر له 18 ساڵ بوون له لایه‌ن هه‌موو کۆنواسیۆنه نێوده‌وله‌تییه‌کانه‌وه نایاسایی‌و به تاوانی ده‌وڵه‌تی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.