دوو شه‌ممه‌ 25 ئه‌یلول 2023

بڕیارە یەكشەممە 6 گیراوەكەی رۆژهەڵات ئازاد بكرێن

بڕیاروایە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 6 گیراوەكەی رۆژهەڵات لە زیندانی مەحەتەی هەولێر ئازاد بكرێن.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە زاگرۆس پۆستی راگەیاند 6 كەس لەو چالاكوانە رۆژهەڵاتییەی بە تۆمەتی بەردباران كردنی كۆنسوڵخانەی ئێران لەهەولێر ماوەی نزیكەی دوو مانگە زیندانی كراون، بڕیارە یەكشەممەی داهاتوو ئازاد بكرێن.
رۆژی سێشەممەی رابردوو لەدانیشتنێكی تایبەتی دادگا لەشاری هەولێر دوو كەس لە گیراوەكانی رۆژهەڵات ئازاد كران‌و شەشەكەی دیكەش بە پێی مادەیەكی دیكەی یاسای سزادانی عێراقی زیندانی كرانەوە.
دادگا دوو كەس لە گیراوەكان بەناوی فازڵ محەمەدی‌و عەلی ئیسماعیل نژاد بە پێی مادەی 3ی خۆپیشاندان ئازاد كرد‌و شەش كەسەكەی دیكە لەلایەن دادوەرەوە بە مادەی 222ی  لەیاسای سزادانی عێراقی مەحكوم كران‌و رەوانەی زیندان كرانەوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.