پێنج شه‌ممه‌ 10 تشرینی یه‌كه‌م 2024

یانزه‌هه‌مین گه‌نجی‌ كورد له‌سوریا كوژرا

گه‌نجێكی‌ تری‌ كورد به‌ناوی‌ (عوسمان) كه‌ نازناوه‌كه‌ی‌ خالید كوردی‌-یه‌، له‌سوریا كوژراوه‌و ئەمەش یانزەمین گەنجی باشوری كوردستانە كە لە شەڕەكانی سوریادا كوژراوە.
به‌پێی‌ ماڵپه‌ری‌ دوربین، ماڵپەڕی سەر بە رەوتە ئیسلامییە توندڕەوەكان ئه‌و گه‌نجه‌ خه‌ڵكی‌ قه‌زای‌ هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و له‌شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی‌ شاری‌ دێرزور كه‌ به‌ناوچه‌یه‌كی‌ گه‌رمی‌ شه‌ڕی‌ نێوان چه‌كداره‌ توندره‌وه‌ ئیسلامییه‌كان‌و حكومه‌تی‌ سوریا ناوزه‌د ده‌كرێت كوژراوه‌.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ ده‌زگاكانی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نزیكه‌ی‌ 200 گه‌نجه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ به‌ره‌و سوریا به‌ مه‌به‌ستی‌ “جیهادكردن” رۆشتوون و له‌و مه‌یدانه‌شدا تاوه‌كو ئێستا یانزه‌ گه‌نجیان لێ‌ كوژراوه‌.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.