سەقز.. هێزەكانی ئیتلاعات لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵیان دەستبەسەر کرد

لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵ لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی شاری سەقز پاش لێدان‌و بێحورمەتی دەستگیركرا.
سەرلە بەیانیی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٠ی سەرماوەز کورش ئەمیری تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و راپێچی شوێنێکی نادیار كرا.
بەپێی زانیارییەكان هیزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستگیركردنی کورش ئەمیریدا، ناوبراویان داوەتە بەر لێدان سەرچاویان خوێناوی كردوە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە لە رۆژانی رابردووشدا سێ هاووڵاتی سەقزی بەناوەکانی کامیل شەریف‌زادە، غەریب شەریف‌زادە و عیرفان مەجیدی سەرجەم بە ٩ ساڵ زیندان مەحکوم کران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.