سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه هه‌واڵنێرییه‌کان له‌سێداره‌انی 15 که‌س له زیندانه‌کانی دیزڵاوای کرماشان‌و ئیلام یان بڵاو کرده‌وه. به پێی ڕاپۆرتی هرانا، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی پێنجشه‌مه 14سه‌رماوه‌ز، 7 زیندانی به تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌کان له دیزڵاوای کرماشان له سێداره دراون. تا ئێسته ناسنامه‌ی ئه‌و زیندانییانه ئاشکرا نه‌کراوه.
هاوکات هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی 8 که‌سی تر له زیندانی ناوه‌ندیی ئیلام‌یش هه‌ر له‌و ڕۆژ‌ه‌دا بڵاو بووه‌وه که تا ئێسته هیچ هه‌واڵنێرییه‌کی کۆماری ئیسلامی پشتڕاستی نه‌کردووه‌ته‌وه.
وێنه: له‌سێداره‌دانی 3 که‌س له مه‌یدانی ئازادیی کرماشان، 2013,may6