هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

په‌یامنێرانی‌ بێسنوور: ئێران مه‌ترسیداره‌ بۆ رۆژنامه‌نووسان

رێكخراوی‌ په‌یامنێرانی‌ بێسنوور له‌ راپۆرتێكی‌ نوێدا رایگه‌یاند، كۆماری ئیسلامی له‌ ریزی‌ پێنج وڵاته‌ مه‌ترسیداره‌كه‌یه‌ بۆ دۆخی‌ رۆژنامه‌ نووسان.
رێكخراوه‌كه‌ ئاماژە بەوە دەكات له‌ ئێستادا 71 رۆژنامه‌نووسی‌ ئێرانی‌ له‌ زیندانه‌كانی‌ ئێراندان و سه‌ره‌ڕای‌ به‌ڵێنه‌كانی‌ رووحانی‌ بۆ ئازاد كردنیان، ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ ماونه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌شێكی‌ تری‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ 2013 تا ئێستا 76 رۆژنامه‌نووس له‌ ئێران ده‌ستگیركراون و 12 رۆژنامه‌ و گۆڤاریش داخراون.
له‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ په‌یامنێرانی‌ بێسنووردا ره‌خنه‌ له‌ حه‌سه‌نی‌ رۆحانی‌ گیراوه‌و كه‌ پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه‌ له‌و به‌ڵێنیانه‌ی‌ كه‌ له‌ كاتی‌  بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دابووی‌.
له‌ لایه‌كی‌ تره‌وه‌ لێژنه‌ی‌ به‌رگری‌ له‌ مافی‌ رۆژنامه‌نووسان، ساڵی‌ 2013ی‌ وه‌كو ساڵی‌ ڕه‌ش بۆ رۆژنامه‌نووسانی‌ به‌ندكراو ناوبردووه‌ و راشیگه‌یاندوه‌ له‌ئه‌مساڵدا 211 رۆژنامه‌نووس له‌ سه‌ر ئاستی‌ جیهاندا زیندانی‌ كراون، كه‌ نیوه‌ی‌ زیاتری‌ ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ خه‌ڵكی‌ وڵاتانی‌ چین و ئێران و توركیان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.