به گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به زاگرۆس پۆست شه‌ش چالاکی ڕۆژهه‌ڵاتی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ کاتژمێر 1و دوای 44ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر بوونیان له لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه به بڕیاری دادگای لێکۆڵینه‌وه ئازاد کران.
چه‌ند ڕۆژ پێشتر دووکه‌س له 8 چالاکه ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌که به ناوه‌کانی فازڵ محه‌مه‌دی‌و عه‌لی ئیسماعیل‌نژاد ئاازد کرابوون.
چالاکانی ڕۆژهه‌ڵاتی له هه‌ولێر به تۆمه‌تی به‌زاندنی یاساکانی خۆپیشاندان ده‌سبه‌سه‌ر کران‌و له ماوه‌ی 44 ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ربوونیاندا له که‌شێکی خراپ‌و تێکه‌ڵ به زیندانییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ڕاگیرابوون.
شایانی باسه له ماوه‌ی ده‌سبه‌سه‌ربوونی ئه‌م چالاکانه‌دا هه‌واڵی سه‌ردانی سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی له هه‌ولێر بۆ به‌ندیخانه‌ی مه‌حه‌ته‌و به ‘ئاژاوه‌گێڕ’ ناودێرکردنی خۆپیشانده‌ران له ڕۆژی 08/11 له لایه‌ن سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌و‌ه چالاکانی ڕۆژهه‌ڵاتی توڕه کرد‌و له چه‌ند کاردانه‌وه‌دا چالاکایی ئیمزاکۆکردنه‌وه‌و که‌مپه‌ین ڕێخستنیان ئه‌نجامدا.