دوێنێ چوارشەمە 13ی سەرماوەز، پاش بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئێعدامی 4 لاوی عەرەبی خەڵكی شادگان ناڕەزایی له‌و شاره دروستبوو له ئاکامیدا لە نێوان هێزەكانی کۆماری ئیسلامی‌و خۆپیشانده‌ران پێکدادان هاته ئاراوه‌و كەسێك بە ناوی وەلید جەنامی خەنافەرە كوژرا.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا هەواڵنێریی هرانا له زاری سه‌لام ساکی پارێزه‌ری یه‌کێک له ئێعدام کراوانه‌وه رایگەیاندووە هه‌ر چووار زینانییه‌که له 12/08/92 وه ڕاده‌ستی ئیتلاعات کراون‌و له‌وه به‌دواوه چاره‌نووسیان نادیاره. هه‌روه‌ها ئیتلاعات به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ئێعدامکراوانه‌ی ڕاگه‌یاندووه به زوویی له شوێنی ئه‌پسه‌رده‌کردنیان ئاگاداریان د‌ه‌کاته‌وه.