دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئازەربایەجان حكومی 5 ساڵ زیندانی بۆ دو هاوڵاتی خەڵكی مەهاباد پشتڕاستكردەوە.
بەپێی هەواڵێكی هەواڵنێری موكریان، لقی 10ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئازەربایەجان رۆژی چوارشەممە 27ی سەرماوەز حكومی 5 ساڵ زیندانی بۆ فاروق سامانیو رەسوڵ خزر مروەت، دوو شارۆمەندی مەهابادی پشتڕاست كردەوە.
ئەم دوو هاوڵاتیە بەتۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی ئێرانو پرۆپاگەندە دژی حكومەتو پەیوەندی لەگەڵ حیزبە نەیارەكان مەحكوم كراون.
زاگرۆس پۆست