دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

مافی مرۆڤ

ئیتلاعاتی سنه: ‘دانا له‌نجاوایی تا به‌هار راده‌گیرێت’

سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به زاگرۆس پۆست‌ی راگه‌یاندووه دوای ئه‌وه‌ی دانا له‌نجاوایی خوێندکارو چالاکی ژینگه‌پارێز له ئیتلاعاتی مه‌ریوانه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ ئیتلاعاتی سنه، هه‌وڵه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بۆ چاوپێکه‌وتنی بێ ئاکام بووه.

زۆرتر بخوێنەوە »

بیانیه جمعی از نهادها و فعالان حقوق بشری درباره نگرانی از افزایش صدور و اجرای احکام اعدام

حکومت اسلامی ایران روزانه چند نفر را به قتل می‌رساند. آخرین مورد اعدام‌ها در دو هفته گذشته، اعدام فعالین سیاسی و مدنی و اعدام بیش از ۲٣ نفر در زندانهای ایران و از جمله اعدام دو فعال مدنی عرب زبان در هفته اخیر بود. امروز خواسته «لغو مجازات اعدام» در کنار مطالبه حق آزادی زندانیان سیاسی، به یک خواسته و …

زۆرتر بخوێنەوە »

7 که‌س له کرماشان له سێداره‌دران؛ هه‌واڵنێران داوایه‌ک ئاراسته‌ی کۆماری ئیسلامی ده‌که‌ن

چالاکانی مافی مرۆڤ بڵاویان کرده‌وه، ئه‌مرٶ پێنجشه‌مه 7که‌س له زیندانیانی به‌ندیخانه‌ی دیزڵاوای کرماشان له سێداره‌دراون. راگه‌یاندنی کۆماری ئیسلامی تاوانی ئه‌و 7 که‌سه‌ی قاچاخی ماده هۆشبه‌ره‌کان راگه‌یاندووه.

زۆرتر بخوێنەوە »

لاوێکی تری سه‌رده‌شتی به ته‌قه‌ی کۆماری ئیسلامی کوژرا

دوێنێشه‌و کۆڵبه‌رێکی تری لاو له ئاکامی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له سه‌ر سنووری سه‌رده‌شت گیانی له‌ده‌ستدا. به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان واحد تۆفێقی لاوی دانیشتووی گه‌ڕه‌کی هه‌نداوه‌یان‌ی سه‌رده‌شت شه‌وی پێنجشه‌مه له‌سه‌ر هه‌ینی رێکه‌وتی 28به‌فرانبار به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی پێکراو گیانی له‌ده‌ستدا. تا ئێستا زانیارییه‌ک له‌سه‌ر شوێنی پێکرانی‌ واحدو که‌سی ته‌قه‌که‌ر ئاشکرا نه‌بووه.

زۆرتر بخوێنەوە »

زیندانییه‌کی تر له سنه له سێداره‌درا

به گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به زاگرۆس‌پۆست، دوێنێ دووشه‌مه ‘مسته‌فا ته‌یموری’ له زیندانی سنه له سێدار‌ه‌درا. سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ پشتڕاستی کرده‌وه، مسته‌فا ته‌یموری خه‌لکی تویسرکان‌ی هه‌مه‌دان، دوای 5ساڵ‌و نیو له ده‌ستبه‌سه‌ربوونی به تاوانی کوشتن له زیندانی سنه، سه‌رله‌به‌یانیی دوێنێ 23به‌فرانبار له سێداره‌درا.

زۆرتر بخوێنەوە »

دوو تازه‌لاوی سه‌رده‌شتی خۆیان کوشت

دوێنێ یه‌کشه‌مه هه‌واڵی خۆکوژیی دوو تازه‌لاوی سه‌رده‌شتی بڵاو بووه‌وه‌. له‌وباره‌وه که‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی رایگه‌یاند ئارمان باوه‌ری ته‌مه‌ن 13ساڵ‌و محه‌مه‌د شێخی ته‌مه‌ن 15ساڵ به هۆکاری نادیار خۆیان کوشتووه. ئارمان باوه‌ری سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی یه‌کشه‌مه ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه‌و چه‌ند کاتژمێر دوای ئه‌ویش محه‌مه‌د شێخی خۆی هه‌ڵواسیوه. ئه‌گه‌رچی ژماره‌یه‌ک له هاوشارییه‌کانی ئه‌و تازه‌لاوه پێیان وایه هۆکاری ئه‌و خۆکوژییانه کێشه‌ی …

زۆرتر بخوێنەوە »

که‌مپه‌ینی ‘پشتیوانی له‌ زیندانیانی سیاسی ومه‌ده‌نی’ وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌ک له‌ ژێر راسپارده‌ و چاوه‌دێری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانـدایه‌

  پێره‌وه‌ی رێکه‌وتنی به‌ ئه‌نجام گه‌یه‌نراو له‌ نێوان رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له‌ گه‌ڵ که‌مپه‌ینی پشتیوانی له‌ زیندانیانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی، ئه‌و که‌مپه‌ینه‌ له‌ رێکه‌وتی 1ی سه‌رماوه‌زی 2713ی کوردی ( 1392ی هه‌تاوی) سه‌ربه‌ RMMKو ئه‌و په‌یوه‌ستبوونه‌ له رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ به‌ شێوه‌ی فه‌رمی ره‌سمیه‌تی پێده‌درێت. که‌مپه‌ینی پشتوانی له‌ زیندانیانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی که‌ له‌ ساڵی 1387 به‌ هه‌وڵ‌و کۆششی کۆمه‌لێک تێکۆشه‌ری …

زۆرتر بخوێنەوە »

ناڕەزایی منداڵانی شیناوێ سەركەوتنی بەدەست هێنا

ناڕەزایی‌و كۆبوونەوەی ناڕەزایی منداڵانی قوربانی ئاگركەوتنەوەكەی شیناوێ سەركەوتنی بەدەستهێنا‌و وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند تێچووی چارەسەری ئەو منداڵانە دابین دەكرێت. پاش ئەوەی منداڵانی زیان بەركەوتووی ئاگركەوتنەوە لە قوتابخانەی شیناوێی شاری پیرانشار بەهۆی كەمتەرخەمی كاربەدەستان لەبەردەم سەرۆكایەتی كۆمار لەتاران ناڕەزاییان دەربڕی، وەزارەتی تەندروستی ئێران راگەیاند بۆ بەردەوامبوونی چارەسەری قوتابیانی شیناوێ كە رێژەی سوتانەكەیان زۆرە، بودجە‌و ئێعتبارێك دابینكراوە. مەحمود رەزا موحەقێق، جێگرای وەزارەتی …

زۆرتر بخوێنەوە »