سێ شه‌ممه‌ 3 كانونی یه‌كه‌م 2024

زۆرترین بێكاریی ژنان لە وڵاتانی موسڵماندایە

بەپێی ئامارەكانی بانكی جیهانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و وڵاتانی موسڵمان كەمترین رێژەی هەلی كاری ژنانیان هەیە‌و كۆماری ئیسلامیش یەكێك لەو وڵاتانەیە.
رۆژنامەی “واشینگتۆن پۆست”ی ئەمریكا، نەقشەیەكی گشتگیری لە رێژەی كاری ژنان لە وڵاتانی جیهان بڵاوكردوەتەوە. بەپێی نەقشەكە كە زانیارییەكانی پشتی بە ئامار‌و داتاكانی بانكی جیهانی‌و بەرنامەی گەشەپێدانی جیهانی ئەم دامەزراوەیە بەستووە، رێژەی كاری ژنان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و باقی وڵاتانی ئیسلامی لەباقی وڵاتانی دیكەی جیهان كەمترە.

دۆخی كاری ژنان لە زۆرێك لەوڵاتانی پێشكەوتوو یان وڵاتانێك كە ئابورییەكی بەهێزیان هەیە، كەمتر لە چاوەڕوانییەكانە.
ئەم نەقشەیە رێژەی هەلی كاری ژنانی سەرو 15 ساڵ بەچەند گروپ دابەش دەكات كە كەمترینیان لە ژێر 25%ە‌و زۆرترینیان لەسەرو 75%ە. زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و باقی وڵاتانی موسڵمانی جیهان لەوگروپەدان كە ژنان كەمتر لە 25% هێزی كار پێكدێنن.

ئێرانیش لەگروپی كاری كەمتر لە 25% دایە. ئەمەش لەحاڵێكدایە كە ژمارەی ژنانی خوێندەوار‌و ئاكادیمیك لە ئێران لە دەیەی رابردوو بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردە.  وڵاتانی توركیە، ئەفغانستان، پاكستان، ئازەربایەجان، عەرەبستان‌و وڵاتانی عەرەبی كەنداو لەو وڵاتانەن كە كەمترین رێژەی كاری ژنانیان هەیە.
واشینگتۆن پۆست، دابونەریتی كۆمەڵایەتی‌و كلتوری سوننەتی ئەم وڵاتانە بە یەكێك لەگرنگترین هۆكاریەكانی ئەم نایەكسانیە ناولێدەبات. بەپێی نەریتەكان ژنان هەلیكاری كەمتریان لەبەردەمدایە‌و تا ئێستاش “ژنی چاك” ئەو ژنەیە كە ماڵداری‌و مناڵداری دەكات.

لەلایەكی ترەوە ئامارەكانی بانكی جیهانی نیشانی دەدات دۆخی كار ژنان لە وڵاتانی بلۆكی رۆژهەڵاتی پێشوو و وڵاتانی كۆمۆنیستی ئێستا لە باقی وڵاتانی دیكە باشترە. لە روسیا نزیكە 75% ئەو ژنانەی لەتەمەنی كاركردان، كاریان هەیە.
لەوڵاتانێك وەك كامبۆج‌و ڤیتنام كە سیستمی دەسەڵاتەكەیان كۆمۆنیستیە، ئەم ژمارەیە لە 75% نزیكە‌و وڵاتانێك وەك قەزاقستان، مەغولستان‌و چین لانیكەم 65% ژنان كاریان هەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.