سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

لاوێکی سه‌رده‌شتی به‌شێوه‌یه‌کی گوماناوی کوژرا

به پێی هه‌واڵێک که له لاپه‌ڕه‌ی بیرکۆ له سه‌ری تۆڕی فه‌یسبوک بڵاو بووه‌ته‌وه لاوێکی سه‌رده‌شتی به هۆیه‌کی نادیار پێشی پێ گیراوه‌و کوژراوه.به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه کاتژمێر 06:40 دوێنێ چوارشەمە 16ی رێبەندانی92 لاوێکی تەمەن 28ساڵ به‌ناوی سۆران عەبدی، ناسراو بە سۆرانی عەوڵای مستەفا خه‌ڵکی شارەدێی نەڵاس له 10کیلۆمه‌تریی سه‌رده‌شت بە‌دەست هێزه نیزامییەکان کوژراوه. 

به پێی زانیارییه‌که سۆران لە ناوەندی شارەدێی نەڵاس، کاتێک لەناو ماشێنەکەیدا بووه، دوای ئەوەی کە بە هۆکارێکی نادیار پێشی پێ گیراوه دوو جار تەقەی لێکراوه‌و یەکێک لە گولەکان لە کەلەکەی راستییه‌وه دڵی ناوبراوی پێکاوه‌و کاتژمێر7 لە ئۆرژانسی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سەردەشت گیانی له‌ده‌ستدا.

وێنه: نه‌ڵاس

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.