پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

زانیارو لوقمان مورادی دادگایی دەکرێنەوە

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە لوقمان‌و زانیار مورادی بۆ جارێکی تر دادگایی دەکرێنەوە.
رۆژی چوارشەممە 2ی رێبەندان نوێنەری دادستان ‘خودابەخش’ بە ئامادە بوون لە به‌ندیخانه‌ی رەجایی شاری کەرەج بە زانیار مورادی راگه‌یاند کە که‌یسه‌که‌یان نێردراوە بۆ دادگای کەیفەری‌و بە‌زوویی دادگایی دەکرێنەوە‌.
گه‌رچی گۆڕینی سزای زانیارو لوقمان تاراده‌یه‌ک زه‌حمه‌ت دێته به‌رچاو، به‌ڵام پێشتر چه‌ند دادگایی پێداچوونه‌وه بۆ که‌یس له شێوه‌ی تر کراوه‌و تێیدا سزاکه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه.

زانیارو لوقمان مورادی به تاواێک سه‌پاو به سه‌ریاندا بێ ئه‌وه‌ی ددانیان پێدا نابێت تاوانبار کراون به کوشتنی کوڕی مه‌لای نوێژی هه‌ینیی مه‌ریوان‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌‌ی ئه‌و که‌سه‌ش نزیک له دامه‌زراوه ئه‌منییه‌کانی رژیمه، ئه‌و تاوانه ب‌رزکراوه‌ته‌وه بۆ دژایه‌تی له گه‌ڵ خوا.

سزای دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خوا له کۆماری ئیسلامیدا، مردنه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.