یه‌ك شه‌ممه‌ 5 شوبات 2023

ئیتلاعاتی سنه: ‘دانا له‌نجاوایی تا به‌هار راده‌گیرێت’

سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به زاگرۆس پۆست‌ی راگه‌یاندووه دوای ئه‌وه‌ی دانا له‌نجاوایی خوێندکارو چالاکی ژینگه‌پارێز له ئیتلاعاتی مه‌ریوانه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ ئیتلاعاتی سنه، هه‌وڵه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بۆ چاوپێکه‌وتنی بێ ئاکام بووه.هاوکات سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردووه که به بنه‌ماڵه‌ی دانا راگه‌یه‌نراوه تا به‌هار له ئیتلاعاتی سنه راده‌گیرێت. ئه‌وه له کاتێکدایه که به وته‌ی سه‌رچاوه‌که، هیچ به‌ڵگه‌و هۆکارێک نییه که درێژکردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ربوونی دانا بسه‌لمێنێت بۆ ئیتلاعات‌و ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه کردنی ئیتلاعات له بنه‌ماڵه‌ی دانا له ئارادایه.

له حه‌فته‌ی رابردوودا، ده‌یان خوێندکار له زانکۆکانی په‌یامنورو ئازادی مه‌ریوان بانگهێشتی ئیتلاعات کراون‌و هه‌ڕه‌‌شه‌ی دوورخرانه‌وه‌و هه‌ڵپه‌ساردنی خوێندنیان لێ کراوه له ئه‌گه‌ری درێژه‌دان به چالاکییه خوێندکارییه‌کان.

شایانی باسه بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و له‌ زانکۆکانی ئێران که ژماره‌یه‌کی زۆر کوردی لێیه به‌هێزترین بزاوت‌و جووڵه‌ی سیاسی‌و هێمای هاتنه ده‌نگی خه‌ڵکی کورده له‌و به‌شه‌ی کوردستان که هاوکات چالاکترین روخساری بزاڤی خوێندکاریشه له ناو هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان‌و له‌و ناوه‌شدا خوێندکارانی مه‌ریوان پشکی شێریان له چالاکییه‌کاندا به‌رکه‌وتووه.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.