پێره‌وه‌ی رێکه‌وتنی به ئه‌نجام گه‌یه‌نراو له نێوان رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له گه‌ڵ که‌مپه‌ینی پشتیوانی له زیندانیانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی، ئه‌و که‌مپه‌ینه له رێکه‌وتی 1ی سه‌رماوه‌زی 2713ی کوردی ( 1392ی هه‌تاوی) سه‌ربه RMMKو ئه‌و په‌یوه‌ستبوونه له رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه به شێوه‌ی فه‌رمی ره‌سمیه‌تی پێده‌درێت. که‌مپه‌ینی پشتوانی له زیندانیانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی که له ساڵی 1387 به ههوڵو کۆششی کۆمه‌لێک تێکۆشه‌ری مافی مرۆڤ دامه‌زراوه‌و تا ئه‌م کاته‌ش به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ به‌رده‌وام بووه له چالاکییه‌کانی له‌مه‌و به‌دواوه له چوارچێوه‌ی پێره‌وو پرۆگرامی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان‌و که‌ڵک وه‌رگرتن له پێوه‌ندی ئۆرگانیکو رێکخستنی چالاکییه‌کانی، له ژێر کۆمیته‌ی تۆمارکرا له پێره‌وی رێکخراوو به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو ئه‌و پرنسیپ‌و رێسایانه‌ی هاوته‌ریبی مافی مرۆڤ، به هه‌مان ناو واته «که‌مپه‌ینی پشتیوانی له زیندانیانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی» درێژه به چالاکییه‌کانی خوی ده‌دا له پێناو ئامانجه ده‌ستنیشانکراوه‌کانی، له ژێر چاوه‌دێری و بریاراتی RMMK، به‌دواداچوون به بارودۆخی هه‌موو زیندانیانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی له ئێران‌و کورستان دهکاتو چاوهدێریو به‌دواداچوونیان بۆ ده‌کات. به‌رێوه‌به‌ران‌و ههڵسووڕینهران که‌مپه‌ینی پشتیوانی له زیندانیانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی ده‌سه‌لاتی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌ک له ژێر بڕیاراتی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له کۆی بڵاوکردنه‌وه، به‌یاننامه، راپۆرته‌کان، نووسراوه‌و به‌ڵگه‌نامه‌کان‌و ناوه‌ندی راگه‌یاندنی دیاریکراو، وابه‌سته‌یی خۆی به رێکخراوی RMMK رادهگهیهنێتو هاوکاریو هاوپیوهندی خۆی رادهگهیهنێتو هه‌روه‌ها رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانیش به هۆکاری پیشه‌یی یاسایی‌و له‌به‌رچاوگرتنی کۆنترۆلو چاوه‌دێری شوێندانه‌رانه، به‌رپرسایه‌تی چالاکییه‌کانی کهمپهینو دامه‌زراوه‌و بنکه‌کانی ژێر چاوهدێڕیو وابه‌سته به خۆی وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ.
تاران، 6ی سه‌رماوه‌زی 1392، 27ی دێسامبه‌ری 2013ی زایینی
سکرتاریه‌تی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان