ماڵەوە / مافی مرۆڤ / دوو تازه‌لاوی سه‌رده‌شتی خۆیان کوشت

دوو تازه‌لاوی سه‌رده‌شتی خۆیان کوشت

دوێنێ یه‌کشه‌مه هه‌واڵی خۆکوژیی دوو تازه‌لاوی سه‌رده‌شتی بڵاو بووه‌وه‌. له‌وباره‌وه که‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی رایگه‌یاند ئارمان باوه‌ری ته‌مه‌ن 13ساڵ‌و محه‌مه‌د شێخی ته‌مه‌ن 15ساڵ به هۆکاری نادیار خۆیان کوشتووه.
ئارمان باوه‌ری سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی یه‌کشه‌مه ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه‌و چه‌ند کاتژمێر دوای ئه‌ویش محه‌مه‌د شێخی خۆی هه‌ڵواسیوه.
ئه‌گه‌رچی ژماره‌یه‌ک له هاوشارییه‌کانی ئه‌و تازه‌لاوه پێیان وایه هۆکاری ئه‌و خۆکوژییانه کێشه‌ی ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه، به‌ڵام تا ئێسته هۆکاری خۆکوشتنیان ئاشکرا نییه.

بابەتی هاوپۆل

تهدید بە قتل یک زن روزنامه‌‌نگار توسط اطلاعات روانسر

طی روزهای اخیر، اداره اطلاعات روانسر یک جوان را با هویت “بهروز محمدی” احضار و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.