پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

كۆبوونەوەی ناڕەزایی منداڵانی شیناوێ لەتاران

ژمارەیەك لە قوتابیانی سوتاوی رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی قوتابخانەی شیناوێ، لەبەردەم نوسینگەی سەرۆك كۆماریی لە تاران كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان سازدا.
قوتابیان‌و بنەماڵەكانیان بەرامبەر بە كەمتەرخەمی‌و بەڵێنە ناڕاستەكانی بەرپرسانی رژیمی ئێران ناڕەزاییان دەربڕی‌و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە قوربانیانی رووداوی ئاگركەوتنەوەكە بوون.
وەزارەتی تەندروستی ئێران بەڵێنی دابوو كە خەرجی چارەسەری پزیشكی ئەو قوتابییانە دابین بكات كە بڕەكەی 5 ملیار تمەن بوو، بەڵام ساڵێك بەسەر رووداوی ئاگركەوتنەوەی قوتابخانەی شیناوێ لە پیرانشار تێپەڕبوو، بەڵام بەڵێنی بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی نەچووە سەر.
لەمبارەیەوە رۆژنامەی شەرق چاپی تاران لەژمارەی ئەمرۆ سێشەممە 3ی بەفرانبار لە راپۆرتێكدا رایگەیاند ماوەی سێ رۆژە 12 منداڵی شیناوێ بۆ بەردەوام بوونی پرۆسەی چارەسەری پزیشكییان هاتوونەتە تاران بەڵام تا ئێستا هیچیان بۆ نەكراوە. بنەماڵەكانیان دەڵێت لەلایەن وەزارتی پەروەردە‌و وەزارەتی تەندروستی پوڵی چارەسەری رۆڵەكانیان نەخراوەتە حسابەوە‌و هیچ لایەنێكیش وەڵامیان ناداتەوە.
بنەماڵەی قوتابیانی شیناوێ بڕیاریان داوە لەبەردەم باڵاخانەی سەرۆك كۆماریی لە تاران درێژە بە دەربڕینی ناڕەزایی بدەن تا بەرپرسانی رژیم وەڵامیان دەدەنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.