دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

توركیا‌و ئێران گەورترین زیندانی رۆژنامەنوسان

كۆمیتەی بەرگری لە رۆژنامەنوسان دەڵێت لەساڵی 2013ی زاینیدا 211 رۆژنامەنوس لەسەراسەری جیهان زیندانی كراون كە زۆربەیان لە توركیا‌و ئێران بەندكراون.
بەوتەی ئەو كۆمیتەیە هەر سێ وڵاتی توركیا، ئێران‌و چین زۆرترین رۆژنامەنوسیان لەساڵی 2013دا لە زیندان خستووە.
بەپێی راپۆرتەكە لەساڵی 2013‌و تا ئێستا 52 رۆژنامەنوس بە هۆی پیشەكەیانەوە كوژراون كە 21 كەس كەمتر لە ساڵی 2012یە. نیوەی ئەو رۆژنامەنوسانە لە رووداوەكانی سوریا گیانیان لەدەستداوە.
كۆمیتەی بەرگری لە رۆژنامەنوسان لەراپۆرتی ساڵانەی خۆیدا دەڵێت سەرەڕای كەمبوونەوەی ژمارەی رۆژنامەنوسانی كوژراوو زیندانی لەچاو ساڵی رابردوو، بەڵام ساڵی 2013 لەپاش 2012 خراپتری ساڵ بۆ رۆژنامەنوسان لەسەراسەر جیهان بووە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.