دوێنێ هه‌ینی سێ هاوڵاتیی مه‌ریوان که‌وتنه ناو ده‌ریاچه‌ی زرێبارو له ئاکامدا یه‌کێکیان رزگار بوو چاره‌نووسی دوو که‌سی تریان نادیاره.
زۆرتر بخوێنەوە »هەواڵ
ئێران خۆی بۆ شه‌ڕی ئیسراییل رێکده‌خات
به‌رپرسانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕی کۆڵان به کۆڵان‌و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یان له ئیسراییل کردووه تا له‌ناو بردنی یه‌کجاره‌کیی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته.
زۆرتر بخوێنەوە »تاڵیبان 14که‌سی به هۆی جیاوازیی نه‌ته‌وه‌یی گوله‌باران کرد
گروپی تاڵیبان له ئه‌فغانستان 15هاوڵاتیی ئه‌و وڵاته‌ی به هۆی جیاوازیی نه‌ته‌وه‌یی له پارێزگای غوری ئه‌و وڵاته گوله‌باران کرد‌و سه‌رجه‌میان گیانیان له‌ده‌ستدا.
زۆرتر بخوێنەوە »له ماوه‌ی ساڵێکدا روانگه‌ی جیهان بۆ ئامریکا نه‌رێنیتر بووه
له نێوان ساڵه‌کانی 2012و 2013 روانگه‌ی جیهان بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئامریکا نیگاتیڤ تر بووه‌و بره‌وی جیهانیی ئه‌و وڵاته له ناو خه‌ڵکی جیهاندا که‌میکردووه.
زۆرتر بخوێنەوە »6ملیۆن که‌س له ورمێ ئاواره ئه‌بن
له ئه‌گه‌ری وشکبوونی یه‌کجاره‌کیی گۆڵی ورمێ، 6ملیۆن هاوڵاتیی ده‌وروبه‌ری ئه‌و گۆڵه ئاواره ئه‌بن‌و ره‌وتی سروشتیی وشکبونیشی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی کردووه‌ته ئه‌گه‌رێکی نزیک.
زۆرتر بخوێنەوە »ئێران ژماره حه‌سابی بانکی بۆ یارمه‌تیی حه‌ماس راگه‌یاند
رێکخراوی به‌سیج که سه‌ر به سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیه، ژماره حه‌سابێکی تایبه‌تی به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ ێکخراوی حه‌ماس راگه‌یاندووه‌و داوای له کاسبکاران کردووه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئیسراییل هاوکاریی ئه‌و رێکخراوه بکه‌ن.
زۆرتر بخوێنەوە »فوئاد مه‌عسوم، له بێده‌نگیی حزبییه‌وه بۆ سه‌رکۆماریی عێراق
دوکتور فوئاد مه‌عسوم، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان‌و مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌ر حزبه‌و هاوکات خاوه‌ن ئیمتیازی کوردستانی نوێ، ئۆرگانی رۆژانه‌ی یه‌کێتی که به پیاوێکی بێده‌نگ، به‌ڵام کاردانه‌ری یه‌کێتیی ئه‌ناسرێت له ده‌نگدانی تایبه‌ت به سه‌رکۆماریی عێراق، باڵاترین پۆستی نوێی کوردی له به‌غدا گرته ئه‌ستۆ.
زۆرتر بخوێنەوە »رۆژنامه‌نووسێکی ئامریکایی له ئێران ده‌ستبه‌سه‌رکرا
له رۆژانی رابردوودا ده‌رکه‌وتووه سێ هاوڵاتیی ئێرانی‌و له‌وانه رۆژنامه‌نووسێکی واشینگتۆن پۆست له ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه.
زۆرتر بخوێنەوە »یه‌په‌گه تۆڵه‌ی گیانبه‌ختکردووانی کۆبانێ‌ی کرده‌وه
یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل ناسراوه به YPG له تۆڵه‌ی گیانبه‌ختکردووانی کۆبانێ هه‌ڵمه‌تێکی به‌رفراوانیان له رۆژاوای ئه‌و شاره ده‌ستپێکردو توانییان ئاوایی چل ئۆغڵو له داعش پاک بکه‌نه‌وه.
زۆرتر بخوێنەوە »رێگه به کۆبوونه‌وه‌ی کرێکارانی ورمێ نه‌درا
بڕیار بوو ئه‌مڕۆ نزیکه‌ی 100کرێکاری شاره‌وانیی ورمێ له به‌رده‌م پارێزگای ئه‌و شاره خۆپیشاندان وه‌ڕێ بخه‌ن به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌کانی ورمێ روبه‌ڕویان بوونه‌وه‌و رێگه‌یان نه‌دا خۆپیشاندانه‌که به‌ڕێوه بچێت.
زۆرتر بخوێنەوە »فه‌له‌ستینییه‌کان هێرشیان کرده سه‌ر یاریزانه ئیسراییلییه‌کان
له یاریی نێوان تیمی تۆپی پێی مه‌که‌بغی حه‌یفای ئیسراییل‌و لیل‌ی فه‌رانسه، چه‌ند لاوی فه‌له‌ستینی به مه‌به‌ستی تۆڵه کردنه‌وه‌ی شه‌ڕی غه‌زه هێرشیان کرده سه‌ر یاریزانه ئیسراییلییه‌کان.
زۆرتر بخوێنەوە »ئه‌نجومه‌نی سه‌ورزی چیا: نزیکه‌ی 400هێکتار دارستان سووتاوه؛ فه‌رماندار: راست نییه، ته‌نیا 176هێکتار سووتاوه
دوای کوژاندنه‌وه‌ی ئاگری ناوچه‌ی خاوومیراوای مه‌ریوان له لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا‌و خه‌ڵکی ناوچه‌که‌و مه‌ریوان چالاکانی ژینگه‌پارێز باس له سووتانی نزیکه‌ی 400هێکتار ئه‌که‌ن‌و باڵاترین به‌رپرسی حکومه‌تیش له شاره‌که ئاماره‌که‌ی ره‌دکردووه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندووه ته‌نیا 176هێکتار دارستان سووتاوه.
زۆرتر بخوێنەوە »ئێران 30نوێنه‌ری پارلمان ئه‌نێرێت بۆ غه‌زه
کۆماری ئیسلامیی ئێران 30نوێنه‌ری پارلمانی خۆی به فه‌رمی ئه‌نێرێته غه‌زه‌و رایگه‌یاندووه مه‌به‌ست له‌و کاره‌ش بینین‌و لێکۆڵینه‌وه کردنه له‌سه‌ر تاوانه‌کانی ئیسراییله له نزیکه‌وه.
زۆرتر بخوێنەوە »موکریان: یادی بۆردمانی شیمیایی به کێبرکێی مه‌له کرایه‌وه
به‌بۆنه‌ی به‌رزڕاگرتنی قوربانیانی بۆردمانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت کێبرکێیه‌کی مه‌له له ئاستی موکریان به‌ڕێوه‌چوو.
زۆرتر بخوێنەوە »خۆڵبارین ته‌نگی به ئیلام هه‌ڵچنیوه
رۆژانی رابردوو شه‌پۆلێکی به‌ربڵاوی خۆڵبارین رووی کردووه‌ته رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و پارێزگا‌و شاری ئیلام زیاترین رێژه‌ی چڕیی خۆڵبارینه‌که‌ی به‌رکه‌وتووه‌و له‌و چه‌ند رۆژه‌دا به ده‌یان هاوڵاتیی پیرو منداڵ به هۆی ته‌نگه نه‌فه‌سییه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراون.
زۆرتر بخوێنەوە »وه‌فده‌که‌ی باکوور سه‌ردانی تاڵه‌بانی‌یان کرد
له درێژه‌ی سه‌ردان‌و چاوپێکه‌وتن‌ه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی که‌سی یه‌که‌می یه‌کێتیی نیشتمانی‌و کورد له به‌غدا تا ئێستا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه وه‌فدێکی باکوور که نامه‌ی رێبه‌ری پ.ک.کی‌یان پێ‌بوو گه‌یشتنه به‌رزاییه‌کانی سلێمانی‌و نامه‌که‌یان گه‌یاندووه‌ته لای تاڵه‌بانی.
زۆرتر بخوێنەوە »