شه‌ممه‌ 21 تشرینی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کۆمەڵایەتی / دوو هاوڵاتی له ده‌ریاچه‌ی زرێباردا نوقم بوون

دوو هاوڵاتی له ده‌ریاچه‌ی زرێباردا نوقم بوون

دوێنێ هه‌ینی سێ هاوڵاتیی مه‌ریوان که‌وتنه ناو ده‌ریاچه‌ی زرێبارو له ئاکامدا یه‌کێکیان رزگار بوو چاره‌نووسی دوو که‌سی تریان نادیاره.

به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به زاگرۆس پۆست گه‌یشتووه دوێنێ هه‌ینی سێ لاوی هاوڵاتیی مه‌ریوان که به مه‌به‌ستی راوه‌ماسی چوبونه زرێبار، که‌وتنه ناو ئاوه‌که‌و دواجار که‌سێکیان رزگار بوو دوو هاوڵاتییه‌که‌ی تر نادیارنو پێ ئه‌چێت نوقم بوبێتن.

تا ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و سێ هاوڵاتییه نه‌زانراوه‌و تیمه‌کانی غه‌واسی زرێباریش به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به دوایاندا.

وێنه: غه‌واسه‌کان له کاتی گه‌ڕان به دوای دوو هاوڵاتیی نوقم بوو له زرێبار/ به‌همه‌ن شه‌هبازی.

بابەتی هاوپۆل

رۆژهەڵاتی کوردستان: 6 بەندکراوی کورد ئازاد کران

شەش بەندکراوی خەڵکی شارەکانی شنۆ، سنە، ورمێ‌و کرماشان بە دانانی بارمتەی 930 ملیۆن تمەن بو …