شه‌ممه‌ 16 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / یه‌په‌گه تۆڵه‌ی گیانبه‌ختکردووانی کۆبانێ‌ی کرده‌وه

یه‌په‌گه تۆڵه‌ی گیانبه‌ختکردووانی کۆبانێ‌ی کرده‌وه

یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل ناسراوه به YPG له تۆڵه‌ی گیانبه‌ختکردووانی کۆبانێ هه‌ڵمه‌تێکی به‌رفراوانیان له رۆژاوای ئه‌و شاره ده‌ستپێکردو توانییان ئاوایی چل ئۆغڵو له داعش پاک بکه‌نه‌وه.

 یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل(YPG) له‌ هه‌رێمى کوبانێ ئۆپه‌راسیۆنێکیان له‌ژێرناوى ”تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى گیانبه‌ختکردووانی کۆبانێ” به‌ڕێوه‌بردووه‌و پرۆسه‌که‌ش له دوو قۆڵه‌وه کراوه‌ته سه‌ر بنکه‌کانی داعش له  ناوچه‌کانی باشوور و رۆژئاواى کۆبانێ‌‌و به‌ هۆیه‌شه‌وه‌ (42) چه‌‌کداری داعش کوژران‌و ئاوایى چل ئۆغڵۆى رۆژئاواى هه‌رێمه‌که‌ش له داعش پاک کراوه‌ته‌وه.
 به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی فرات‌نیوز شه‌وى چوارشه‌مه له سه‌ر پێنجشه‌مه 2ی گه‌لاوێژ گریلاکانی YPG له‌ رۆژئاواو باشوورى هه‌رێمى کۆبانێ ئۆپه‌راسیۆنێکیان له‌ژێرناوى ”تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى گیانبه‌ختکردووانی کوبانێ” له‌دژى مۆڵگه‌کانى داعش ده‌ستپێکردو پرۆسه‌که‌ش سه‌رکه‌وتووانی کۆتایی پێهات. به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه YPG له‌ شارۆچکه‌ى شیوخى ژێرین که‌ ده‌که‌وێته‌ رۆژئاواى هه‌رێمى کۆبانێ له‌دژى چه‌ند مۆڵگه‌یه‌کى داعش چالاکیان ئه‌نجامداو توانییان 8چه‌کدارى داعش بکوژنو ده‌ست به سه‌ر بڕێکیش چه‌ک‌و جبه‌خانه‌‌دا بگرن.
 سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به شه‌ڕی YPG له‌گه‌ڵ داعش له ئاوایی شێخ به‌هرۆ کردووه‌و رایگه‌یاندووه به هۆیه‌وه 15چه‌کداری داعش کوژراوه. هه‌روه‌ها له پێکدادانی ئاوایی گه‌تاشى رۆژئاواى هه‌رێمى کوبانێ زیاتر له‌ 11 داعش کوژراوه. له‌ گوندى جیدییه‌ش له‌ دژى چه‌ته‌کان چالاکیه‌کى  ئه‌نجامدا و (3) ئه‌ندامى چه‌ته‌کانى داعش کوژران، هه‌روه‌ها چه‌کێکى جۆرى دۆشکا تێکشکێندرا و ئۆتۆمبیلێکى سه‌ربازیش گورزى YPG ى به‌رکه‌وت.
  به وته‌ی سه‌رچاو‌ه‌که پرۆسه سه‌ربازییه‌که‌ی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل به‌رده‌وامه‌و چاوه‌ڕوان ئه‌کرێت چه‌ند ئاوایی‌و ناوچه‌ی تری رۆژاوا که که‌وتووه‌ته ژێر ده‌ستی داعش پاک بکرێنه‌وه.

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …