ماڵەوە / ئێران / ئێران ژماره حه‌سابی بانکی بۆ یارمه‌‌تیی حه‌ماس راگه‌یاند

ئێران ژماره حه‌سابی بانکی بۆ یارمه‌‌تیی حه‌ماس راگه‌یاند

رێکخراوی به‌سیج که سه‌ر به سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیه، ژماره حه‌سابێکی تایبه‌تی به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ ێکخراوی حه‌ماس راگه‌یاندووه‌و داوای له کاسبکاران کردووه‌ بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئیسراییل هاوکاریی ئه‌و رێکخراوه بکه‌ن.

 ماڵپه‌ڕی فارس که له راگه‌یاندنه‌کانی سپای پاسدارانه له هه‌واڵێکدا شه‌ڕی حه‌ماس له گه‌ڵ ئیسراییلی به شه‌ڕی موسڵمانان‌و کوفر زانیو‌ه‌و داوی له خه‌ڵک‌و کاسبکاران کردووه له‌م به‌ره‌جه‌ژنه‌دا له رێگه‌ی ژماره حه‌سابێکی بانکی ‘اقتصاد مهر’ی کۆماری ئیسلامی پاره بۆ حه‌ماس کۆبکه‌نه‌وه.

 ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به ئاماژه‌دان به قسه‌یه‌کی خامنه‌یی که وتویه‌تی پێویسته که‌ناری رۆژاوای چه‌مو ئوردون‌یش وه‌ک که‌رتی غه‌زه پڕچه‌ک بێت داوای له خه‌ڵک کردووه هه‌رکه‌س چاره‌نووسی فه‌له‌ستینی به‌لاوه گرنگه هه‌رچه‌نده که ده‌توانێت پاره بخاته ئه‌و ژماره حه‌سابه‌وه.  

Puppets3

بابەتی هاوپۆل

ڤیدیۆ.. دوو كچی دیكەی ناڕازی دژ بە حیجابی ئیجباری دەستگیركران

بزوتنەوەی ناڕەزایی ژمارەیەك لە ژنان كچانی ئێرانی دژی حیجابی زۆرەملێ بەردەوامە‌و لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو …