دوو شه‌ممه‌ 23 تشرینی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / مافی مرۆڤ / رۆژنامه‌نووسێکی ئامریکایی له ئێران ده‌ستبه‌سه‌رکرا

رۆژنامه‌نووسێکی ئامریکایی له ئێران ده‌ستبه‌سه‌رکرا

له رۆژانی رابردوودا ده‌رکه‌وتووه سێ هاوڵاتیی ئێرانی‌و له‌وانه‌ رۆژنامه‌نووسێکی واشینگتۆن پۆست له ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه.

واشینگتۆن پۆست بڵاوی کردووه‌ته‌وه جێیسۆن ره‌زاییان رۆژنامه‌نووسی رۆژنامه‌که‌یان له‌گه‌ڵ هاوسه‌رو دوو وێنه‌گری تر له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر کراون. ئه‌و رۆژنامه‌یه له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌ی باوه‌‌ڕپێکراویانه‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه ره‌زاییان وێڕان یه‌گانه ساڵحی‌ی هاوسه‌ری‌ که رۆژنامه‌نووسی نه‌شناڵ‌ی ئیماراته‌و دوو وێنه‌گری تر له تاران به هۆکارێکی نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.

ره‌زاییان رۆژنامه‌نووسی 38ساڵ ته‌مه‌ن له ساڵی 2012وه نێردراوه بۆ تاران‌و ناسنامه‌ی دوو وێنه‌گره‌که‌ش تا ئێستا نه‌زانراوه؛ ئه‌وترێت وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا ئاگاداری ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌یه له حه‌فته‌ی رابردوودا.

به گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه ره‌زاییان رۆژنامه‌نووسێکی سه‌رکه‌وتووه‌و له ساڵی 2008وه ده‌ستی کردووه به کاری رۆژنامه‌وانی‌و پێشتریش له چه‌ند شوێنی به‌ناوبانگ وه‌ک فرانسیسکۆ کرۆنیکڵ کاری کردووه.

بابەتی هاوپۆل

رۆژهەڵاتی کوردستان: 6 بەندکراوی کورد ئازاد کران

شەش بەندکراوی خەڵکی شارەکانی شنۆ، سنە، ورمێ‌و کرماشان بە دانانی بارمتەی 930 ملیۆن تمەن بو …