سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

موکریان: یادی بۆردمانی شیمیایی به کێبرکێی مه‌له کرایه‌وه

به‌بۆنه‌ی به‌رزڕاگرتنی قوربانیانی بۆردمانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت کێبرکێیه‌کی مه‌له له ئاستی موکریان به‌ڕێوه‌چوو.

رۆژانی رابردوو شاری سه‌رده‌شت میوانداری مه‌له‌وانه‌ موکریانییه‌کان بوو به مه‌به‌ستی رێزگرتن له قوربانیانی بۆردمانی کیمیایی ئه‌و شاره. له کێبرکێیه‌که‌دا پێنج تیم له شاره‌کانی سه‌رده‌شت، مهاباد، بۆکان‌و شنۆ به‌شدارییان کرد. به گوێره‌ی زانیارییه‌کان ژماره‌ی مه‌له‌وانه‌کان 52که‌س بوو له چوارچێوه‌ی تیمێکی مەلەوانی لە سەردەشت، تیمێک لە مهاباد، دوو تیم لە بۆکان‌و دوو تیمیش لە شنۆ بەشدارییان کرد.

 تیمی سەردەشت بە تۆمار کردنی 358 خاڵ پلەی یەکەمی کێبرکێیه‌که‌ی بەدەستهێناو تیمی شنۆ بە تۆمار کردنی 342 خاڵ بوو بە دووم‌و تیمی مەلەوانی بۆکانیش بە تۆمار کردنی 200 خاڵ پلەی سێیەمی مسۆگه‌ر کرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.