چوار شه‌ممه‌ 19 شوبات 2020
ماڵەوە / ئێران / ئێران 30نوێنه‌ری پارلمان ئه‌نێرێت بۆ غه‌زه

ئێران 30نوێنه‌ری پارلمان ئه‌نێرێت بۆ غه‌زه

کۆماری ئیسلامیی ئێران 30نوێنه‌ری پارلمانی خۆی به فه‌رمی ئه‌نێرێته غه‌زه‌و رایگه‌یاندووه مه‌به‌ست له‌و کاره‌ش بینین‌و لێکۆڵینه‌وه‌ کردنه له‌سه‌ر تاوانه‌کانی ئیسراییله‌ له نزیکه‌وه.

کۆماری ئیسلامیی ئێران له رێگه‌ی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی‌و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مانیه‌وه رایگه‌یاندووه له وڵامی درێژه‌ی هێرشه‌کانی ئیسراییل بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌زه‌و کوژرانی ژماره‌یه‌کی زۆر له هاوڵاتییانی ئه‌و شاره، بڕیاریداوه 30نوێنه‌ری خۆر ره‌وانه‌ی ئه‌و شاره‌ بکات به مه‌به‌ستی بینینی شه‌ڕه‌که‌و قوربانیانی.

تا ئێستا روون نییه ئه‌و 30که‌سه چ که‌سانێکن‌و به ویستی خۆیان ئه‌چن یا له لایه‌ن کۆمیسیۆنه‌که‌وه رائه‌سپێردرێن، به‌ڵام هه‌واڵه‌که له زاری نوێنه‌ری قه‌سری شیرین‌و گێڵان‌و سه‌رپێڵ زه‌هاوه‌وه‌ بڵاو بووه‌ته‌ووه.

 

بابەتی هاوپۆل

گیانی «پەریسا سەیفی» چالاکوانی مەدەنی کورد لە مەترسیدایە

« پەریسا سەیفی» چالاکی مەدەنی، خەڵکی مەریوان دوایی سێ مانگ دەسبەسەر بوون، چارەنووسی نادیارە. ئەو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.