چوار شه‌ممه‌ 13 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / کوردستان / رێگه به کۆبوونه‌وه‌ی کرێکارانی ورمێ نه‌درا

رێگه به کۆبوونه‌وه‌ی کرێکارانی ورمێ نه‌درا

بڕیار بوو ئه‌مڕۆ نزیکه‌ی 100کرێکاری شاره‌وانیی ورمێ له به‌رده‌م پارێزگای ئه‌و شاره‌ خۆپیشاندان وه‌ڕێ بخه‌ن به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌کانی ورمێ روبه‌ڕویان بوونه‌وه‌و رێگه‌یان نه‌دا خۆپیشاندانه‌که به‌ڕێوه‌ بچێت.بڕیاربوو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه کرێکارانی شاره‌وانیی ورمێ به هۆی دواکه‌وتنی مووچه‌و وه‌رگرتنی ئابوونه‌ی زۆرو نه‌دانی هه‌قه جل‌و به‌رگی ساڵانه‌یان خۆپیشاندانێک له به‌رده‌م پارێزگای ئه‌و شاره رێبخه‌ن که به‌هۆی هێزه ئه‌منیه‌کان کۆماری ئیسلامییه‌وه تێکچوو.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست مووچه‌ی مانگانه‌ی ئه‌و کرێکارانه نزمترین ئاستی مووچه‌ی کارمه‌ندانی حکومه‌تی هه‌یه له‌ ئاستی پارێزگای ورمێداو بارودۆخی ئاسایشی گیانی‌و بیمه‌ی ته‌ندروستییان لاوازتره له پێکهاته کرێکارییه‌کانی تری ئه‌و شاره.

 

 

بابەتی هاوپۆل

چوار چالاکی ئەدەبی لە بۆکان دەستگیر کران

هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری بۆکان چوار چالاکی ئەدەبیی خەڵکی ئەو شارەی دەستگیر و رەوانەی ئیدارەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.