وه‌فده‌که‌ی باکوور سه‌ردانی تاڵه‌بانی‌یان کرد

له درێژه‌ی سه‌ردان‌و چاوپێکه‌وتن‌ه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی که‌سی یه‌که‌می یه‌کێتیی نیشتمانی‌و کورد له به‌غدا تا ئێستا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه وه‌فدێکی باکوور که نامه‌ی رێبه‌ری پ.ک.کی‌یان پێبوو گه‌یشتنه به‌رزاییه‌کانی سلێمانی‌و نامه‌که‌یان گه‌یاندووه‌ته لای تاڵه‌بانی.

وه‌فدی باکوور پێکهاتبوون له لەیلا زاناو سڕی سوورەییا ئۆندەر سیاسه‌رمه‌دارانی باکوورو پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە”یان گەیاندووه‌تە جەلال تاڵەبانی .

 پی‌یوکه‌ی ئانلاین بڵاوی کردووه‌ته‌وه لەنامەکەدا ئۆجالان هیوای باشتربوونی بۆ تاڵه‌بانی خواستووه‌و نووسیویه‌تی ‘نەخۆشکەوتنی جەنابتان زۆر خەمباری کردبووم دوایین جاریش لەگەڵ پەرلەمانتاری ئامەد لەیلا زاناو پەرلەمانتاری HDP سڕی سوورەییا ئۆندەر چاوپێکەوتنم ئەنجامدا ئاگاداری بەرەو باش چوونی رەوشی تەندروستی بەڕێزتان بووم.’

 ئۆجەڵان لە درێژەی پەیمەکەیدا پێوه‌ندییه ناوچه‌ییه‌کانی تاڵه‌بانیی به‌رز نرخاندووه‌و نووسیویه‌تی: ‘ئەو خەباتە دیپلۆماسییەی کە بەڕێزتان تائێستا لەنێوان ئێمەو دراوسێیەکانماندا بەڕێوەتان بردووە ئەمڕۆ بۆ نێو خۆی ئێمەی کورد پێویستە و مێژوو جوڵانەوە سیاسییەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان ھاندەدات بۆ ئەوەی لەپێناو داھاتوویەکی ئازاد بۆ گەلەکەمان پێکەوە کارو خەبات بکەن، ھیواو ئارەزووم ئەوەیە کە لەپێناو دیاریکردنی ستراتیژو ھەڵوێستێکی ھاوبەش کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ھەرچی زووتر ببەسترێت.’

عەبدوڵا ئۆجەڵان لە درێژەی پەیامەکەیدا بیری هێناوه‌ته‌وه: ‘سوپاسی ئەو خەڵاتە دەکەم کە لە بیرەوەری مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەددا پێشکەشی منتان کردبوو، بەردەوام گرێدراوی یادو بیرەوەری ئەو دەمێنمەوە.’

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.