دوو شه‌ممه‌ 29 نیسان 2024

هەواڵ

“ڕەحیمی” سزای 15ساڵ زیندان و غەرامەی 4 میلیارد تمەنی بۆ بڕایەوە

مانگێك پاش دەركردنی حوكمی محەمەد رەزا رەحیمی و لە حاڵێكدا كە دەزگای قەزایی و راگەیەندراوەكان و مەحفیلە ئەمنیەتیەكانی دسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی بە شێوەیەكی سەرسوڕهێنەر و رێكخراو بۆ حوكمی سەپاوی ناوبراو هەوڵیان دەدا، لە ئاكامدا حوكمی ناوبراو ئاشكرا بوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

چوار زیندانی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ كۆبانی دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، 4 زیندانی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ بە مەبەستی پشتیوانی لە كۆبانی دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن.

زۆرتر بخوێنەوە »

*كۆمەڵە* ئیدعاكانی وەزیری ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی بە درۆ دەخاتەوە

پاش ئەوەیكە وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران ئیدعای ئەوەی كرد كە لە ماوەی رابردوودا دانیشتنی لەگەڵ كۆمەڵە و دێمۆكرات دا هەبووە، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان راگەیەندراوێكی سەبارەت بە رەتكردنەوەی ئەو ئیدعایە بڵاو كردەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

خەڵكی “مەهاباد”یش لەسەر دۆخی نالەباری كۆبانی ناڕەزاییان دەربڕی / بە وێنە

لاوانی شاری مەهابادیش ناڕەزایی خۆیان بەرانبەر بە دەستدرێژییەكانی ئەم دواییانەی داعش بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان و بەتایبەت شاری كۆبانی دەربڕی و دەستیان دایە مانگرتن. كۆمەڵێكی بەرچاو لە لاوانی مەهابادی بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی و ناڕەزایی بە هێرشەكانی چەكدارانی داعش بۆ سەر ئەو شارە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕینیان سازدا. ئەمە لەحاڵێكدایە كە، بازاڕیەكانی شاری سنە، خوێندكارانی كورد لە شاری …

زۆرتر بخوێنەوە »

خوێندكارانی زانكۆی تەورێز پشتیوانی خۆیان بۆ كۆبانی دەربڕی / بەوێنه

ژمارەیەكی بەرچاو لە خوێندكارانی زانكۆی شاری تەورێزیش بە نیشانی ناڕەزایی بە كەمتەرخەمیەكانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە شاری كۆبانی و هەروەها پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری شاری كۆبانی دەربڕی و بۆ ئەو مەبەستەش دەستیان دایە مانگرتن.

زۆرتر بخوێنەوە »

بڵاو بوونەوەی تراكتی *كۆمەڵە* لە شاری سنە بۆ پشتیوانی لە كۆبانی

پاش كۆبوونەوە ناڕەزاییانەكەی ئەمڕۆی شاری سنە بۆ پشتیوانی لە شاری كۆبانی، ژمارەیەكی زۆر تراكت و بڵاو كراوە لە ئاستی ئەو شارەدا بڵاو كراوەتەوە كە ناو و نیشانی *كۆمەڵە*ی پێوەیە.

زۆرتر بخوێنەوە »

خەڵكی سلێمانیش بۆ پشتیوانی لە خەڵكی كۆبانی كۆبوونەوەیان بەڕێوە برد / بەوێنه

كۆبوونەوە ناڕەزاییەكان بەرانبەر بە هێرشەكانی داعش بۆ سەر كوردستان و بەتایبەت گەمارۆدان و ئەگەری سەرڵدانی كۆمەڵكوژی لە شاری كۆبانی، لە شارەكانی باشووری كوردستان و بە تایبەت لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆبوونەوەی ناڕەزایی بۆ پشتیوانی لە خۆڕاگریی كۆبانی لە شاری سنە دەستی پێ كرد / بەوێنه

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، كۆمەڵێكی بەرچاو لە خەڵكی شاری سنە لە نێو بازاڕی شارەكە بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری شاری كۆبانی كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان بەڕێوە برد. لەو كۆبوونەوەیەدا بەشداربووان بە هەڵگرتنی پلاكارتگەلێك ناڕەزایی خۆیان بەرانبەر بە بێ دەنگی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرانبەر بە كۆمەڵكوژی لە شاری كۆبانی هەڵكردووە. شایانی باسە، بەرەبانی ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری تارانیش كۆبوونەوەیەكی …

زۆرتر بخوێنەوە »

خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە تاران بۆ پشتویانی لە كۆبانی بەڕێوەچوو / بەوێنه

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 15ی مانگی رەزبەر كۆمەڵێكی بەرچاو لە چالاكانی مەدەنی و مافی مرۆز لە شاری تاران و لە ناڕەزایی بە پشتیوانیەكانی دەوڵەتی توركیە لە چەكدارانی داعش و كۆنەپەرەستە ئیسلامیەكان و هاوخەباتی لەگەڵ خەڵكی خۆڕاگری كۆبانیی لە بەردەم باڵوێزخانەی توركیە لە شاری تاران كۆبوونەوەیەكی بەرینیان بەڕێوە برد.  

زۆرتر بخوێنەوە »

پەیجی فەیسبووكی “باراك ئۆباما” بوو بە سەكۆی ناڕەزایی دەربڕین

بە دەیان هەزار چالاكی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان پەیجی فەیسبووكی “باراك ئۆباما”یان كردە شوێنێك بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە بێ دەنگی ئەمریكا و زلهێزانی جیهانی سەبارەت دۆخی نالەباری شاری كۆبانی لە رۆژئاوای كوردستان.

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆمەڵكوژیەكی گەورە لە كوبانی لە ئارادایە و كوردانی هەموو جیهانیش ناڕەزاییان دەربڕی

دوایین بارودۆخی كۆبانی باس لەوە دەكات كە شەڕی كۆڵان بە كۆڵان لە دوێنێ شەو لە نێوان هێزەكانی پەیەدە و چەكدارانی داعش دەستی پێ كردووە و هەواڵنێرییەكانی نزیك لە پەیەدە رایانگەیاندووە كە، تا ئێستا ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش كە دەوترێ زیاتر لە 100 كەس دەبن كوژراون و چەند گریلایەكیش گیانیان لەدەستداوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

زیندانیانی سیاسی كورد لە زیندانەكانی باشووری ئێران:كوبانی ئابڕووی ئاشتی وئازادی لە جیهاندایە

زیندانیانی سیاسی كورد لە زیندانەكانی باشووری ئێران بە دەركردنی راگەیەندراوێك پشتیوانی خۆیان بۆ كۆبانی یەكێك لە 3 كانتۆنەكەی رۆژئاوای كوردستان دەربڕیوە. لەو راگەیەندراوەدا باس لەوە كراوە كە لە ر‌وژانی داهاتوودا لە زیندانەكانی باشووری ئێران و بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی دەست دەدەینە مانگرتن لە خورادن. لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە كە، داعش لە پشت دەروازەكانی شاری …

زۆرتر بخوێنەوە »

زیندانیە سیاسیەكانی رۆژهەڵات بۆ كۆبانی ماندەگرن

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، هەموو زیندانیانی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان رایانگەیاندووە بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری شاری كۆبانی لە رۆژئاوای كوردستان و هێرشە نامرۆڤانەكانی داعش بۆ سەر ئەو شارە، دەست دەدەنە مانگرتن لە خواردن.

زۆرتر بخوێنەوە »

وەزارەتی بەرگری ئاڵمان ناوەندێكی مەشق و راهێنان لە هەولێر دەكاتەوە

هاوكارییە سەربازییەكانی ئاڵمان بۆ كوردستان بەردەوام فراوانبوون بەخۆیانەوە دەبینن و حكومەتی ئەو وڵاتە بە نیازە ناوەندێكی مەشق و راهێنانی سەربازی لە هەولێر بكاتەوە.  

زۆرتر بخوێنەوە »