پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

چوار زیندانی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ كۆبانی دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، 4 زیندانی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ بە مەبەستی پشتیوانی لە كۆبانی دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن.

ئەم چوار زیندنیە سیاسیە بە ناوەكانی، محەمەد عەلدوڵڵاهی، كەیوان داودی، مەنسور ئاروەند، مەولود یەزدانپەنا بە مەبەستی پشتیوانی لە باكووری كوردستان و بەتایبەت شاری كۆبانی دەستیان دایە ناڕەزایی دەربڕین.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە، كەمپەینی پشتیوانی لە كۆبانی بە بەشداریی دەیان كەسایەتی و چالاكی سیاسی و هونەری لەوانە، شەهرام نازری، سدێق تەعریف، نەسرین ستودە و ئەسغەر پەناهی بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی شاری كۆبانی دەستیان دایە ناڕەزایی دەربڕین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.