هه‌ینی 15 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / کوردستان / بریندار بوونی 3 كۆڵبەری دیكە بە دەستی چەكدارانی كۆماری ئیسلامی

بریندار بوونی 3 كۆڵبەری دیكە بە دەستی چەكدارانی كۆماری ئیسلامی

بە هۆی تەقەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، 3 كۆڵبەری خەڵكی شارەكانی مەهاباد و ورمێ كوژران و بریندار بوون.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، كۆڵبەرێك بەناوی حاجی رەحمان و دانیشتووی گەڕەكی بەری شیلانانی شاری مەهاباد، رێكەوتی ١٣ی رەزبەر، لە كاتی كۆڵبەریدا كەوتووەتە بەر دەستڕێژی گوللەی هێزە چەكدارەكانی حكوومەتی ئیسلامی و بریندار كراوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ هەواڵنێری كوردپای ئاشكرا كردووە، هاوكات كۆڵبەرێكی دیكەش بەناوی (رەحمان قەرەچۆم)، لە كاتی تەقەی ئەو هێزانەدا و لەبەر مەترسیی گیانی، خۆی لە رێگەكە فڕێ داوەتە خوارەوە و لاقێكی شكاوە.

هەروەها لە رووداوێكی دیكەدا و رێكەوتی ١١ی رەزبەر، كۆڵبەرێكی دیكەی كوردی خەڵكی ناوچەی ورمێ لە كاتی كۆڵبەریدا لەسەر سنووری نێوان توركیا و ورمێ، بە دەستی هێزە چەكدارەكانی سوپای پاسداران بریندار كرا و ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری ورمێ لە ژێر چاودێریی پزیشكیدایە و لە دۆخێكی نالەباردایە.

مەسعوود عیساپوور خەڵكی ئاوایی ئەنبێ سەربە ناوچەی تەرگەوەڕی شاری ورمێ، ناوی ئەو كۆڵبەرە كوردەیە، كە بە تەقەی چەكدارانی سوپای پاسداران بریندار كراوە.
شایانی باسە، كەمتر رۆژێك هەیە كە كۆڵبەران و كاسبكارانی كورد لە ناوچە سنوورییەكان و جادەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان نەكەونە بەر دەستڕێژی گوللەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی و بەو بۆنەوە یان بریندار یان گیانیان لەدەست دەدەن و كەلوپەلەكانیشیان لە لایەن ئەو هێزە چەكدارانەوە دەستی بەسەردا دەگیردرێت.

بابەتی هاوپۆل

چوار چالاکی ئەدەبی لە بۆکان دەستگیر کران

هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری بۆکان چوار چالاکی ئەدەبیی خەڵکی ئەو شارەی دەستگیر و رەوانەی ئیدارەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.