چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

پەیجی فەیسبووكی “باراك ئۆباما” بوو بە سەكۆی ناڕەزایی دەربڕین

بە دەیان هەزار چالاكی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان پەیجی فەیسبووكی “باراك ئۆباما”یان كردە شوێنێك بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە بێ دەنگی ئەمریكا و زلهێزانی جیهانی سەبارەت دۆخی نالەباری شاری كۆبانی لە رۆژئاوای كوردستان.

بە پێی ئەو بەدواداچوونانەی كە زاگرۆس پۆست لە سەر پەیجەكەی باراك ئۆباما سەرۆك كۆماری ئەمریكا ئەنجامی داوە، پەیجی ناوبراو بووەتە ئامانجی ناڕەزایی دەربڕینی دەیان هەزار چالاكی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان كە زۆربەیان چالاكانی كورد پێكی دەهێنن.

لەو هێرشە ناڕەزاییە سایبریە دەیان هەزار كەسیەدا، هەمووان داوای ئەوە دەكەن كە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لە سەرەوەی هەموویانە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە خێراترین كاتدا لەسەر كۆبانی بێنە سەر خەت.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە دوێنێ ئێوارەوە كە هێزەكانی داعش چوونەتە نێو بەشی رۆژهەڵاتی شاری كۆبانیەوە، ناڕەزاییەكی بەرین لە سەرانسەر جیهان هاتووەتە ئاراوە و ئەمەش بووە هۆی ئەوەیكە تا رادەیەك فرڕۆكەی شەڕكەری هێزە هاوپەیمانەكان هێرشەكانی خۆیان بۆ سەر چەكدارانی داعش لە شاری كۆبانی چڕتر بكەنەوە.

ئەمەش لینكی پەیجی فەیسبووكی سەرەكی باراك ئۆباما سەرۆك كۆماری ئەمریكا:

https://www.facebook.com/barackobama?fref=ts

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.