دوو شه‌ممه‌ 29 نیسان 2024

هەواڵ

لە ماوەی 2 رۆژدا لە باكووری كوردستان 21 كورد بە دەست پۆلیسی توركیە گیانیان لەدەستدا

بەهۆی خۆپێشاندانەكانی  دوو رۆژی رابردوو لە  شارەكانی باكووری كوردستان 21 هاوڵاتیی كورد بە گوللەی پۆلیسی توركیە كوژران و 168 ی دیكەش برینداربوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

بەڕێوە چوونی كۆبوونەوەی ناڕەزایی لە مەریوان بۆ كۆبانی و دەستگیر كردنی ژمارەیەك لە ناڕازیان / بە وێنە

ژمارەیەكی بەرچاو لە هاوڵاتیانی شاری مەریوانیش ئەمڕۆ لە ناڕەزایی شاری مەریوانیش بەرانبەر بە هێرشەكانی چەكدارانی داعش بۆ سەر شاری كۆبانی رۆژئاوای كوردستان و پشتیوانی لەو شارە كۆبوونەوەیەكیان بەڕێوە برد.

زۆرتر بخوێنەوە »

سەقز بەیانی خۆپیشاندانی پشتیوانی لە كۆبانی بەڕێوە دەبەن

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، بڕیارە بەیانی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستانیش وەكوو باقی شارەكانی دیكەی هەر چوار پارچەی كوردستان خۆپیشاندانی پشتیوانی لە خۆڕاگری خەڵكی كۆبانی بەڕێوە بەرن.

زۆرتر بخوێنەوە »

*كۆمەڵە* دەستخۆشی لە هەموو پشتیوانیەكان بۆ “كۆبانی” دەكات

لە راگەیەندراوێكدا كە چەند خولەك لەوەپێش كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بلاوی كردەوە، وێڕای خستنەرووی كۆمەڵێك پێشنیار و رێگەچارە بۆ یەكگوتاریی و یەكخستنی ماڵی كورد، دەستخۆشی لە هەموو پتشویانیەكانی كۆمەڵگای جیهانی، كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و رێكخراوە مەدەنیەكان، هونەرمەندان و خەڵكی بەئەمەگ كردووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە شاری تاران بۆ پشتیوانی لە كۆبانی / بە وێنە

هەر ئێستا خۆپیشاندانێكی بەرین بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی كۆبانی رۆژئاوای كوردستان، لە شاری تاران و لە بەردەم بینای رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.

زۆرتر بخوێنەوە »

مەریوانیش بە خۆپیشاندانی پشتیوانی لە كۆبانی پەیوەست بوو / بە وێنە

بە پێی ئەو هەواڵانەی كە هەر ئێستا بە دەستمان گەیشت، خۆپیشاندانێكی بەرفراوان لە شاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە مەبەستی پشتیوانی لە شاری مەریوان بەڕێوە دەچێت و رێژەیەكی زۆر لە چالاكانی مەدەنی و خەڵكی سڤیل لەو كۆبوونەوەیەدا بەشدارن.

زۆرتر بخوێنەوە »

خوێندكارێكی “مەریوان”ی بە دانانی بارمتە ئازاد دەكرێ

خوێندكارێكی خەڵكی شاری مەریوان كە لە ماوەی رۆژانی رابردوودا بۆ زیندانی ئەو شارە گوازرابوویەوە، لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوەی دادگای كۆماری ئیسلامی بڕیاری دانانی بارمتەی 100 میلیۆنی بۆ دەركراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

پەیامی داعش بۆ كوردانی كۆبانێ : كورد موسڵمان نیه

23 رۆژە چەكدارانی داعش هێرشێكی چڕیان بۆ سەر شاری كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە و بە هەموو شێوەیەك گەمارۆی ئەو شارەیان داوە و  رۆژی رابردوو توانیان بگەنە ناو چەند گەڕەكێكی ئەو شارە.

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆمەڵێك پێشمەرگەی دێرین بۆ بارزانی: ئــاگادار به‌ که‌وتنی کۆبانی، له‌ ده‌ستدانی شه‌رفی کوردایه‌تی به‌رێـــزیشتـانه‌

كۆمەڵێك لەپێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان لە نامەیەكی كراوەدا بۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوای لێدەكەن بەرامبەر بە كۆبانی هەڵوێست وەرگرێت.

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین لە شاری جوانڕۆ بەڕێوەچوو / بە وێنە

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی مانگی رەزبەر كۆبوونەوەی ناڕەزایی بۆ پشتیوانی لە كۆبانی و بێ دەنگی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرانبەر بە هێرشەكانی چەكدارانی داعش بۆ سەر ئەو شارە بە لە شاری “جوانڕۆ”ی رۆژهەڵاتی كوردستان ڕێوە چوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

خۆپیشاندانی كوردانی باكوور دژی توركیە 14 كوژراوی لێكەوتەوە

ژمارەی خۆپیشاندەرە كوژراوەكانی كوردی باكووری كوردستان، كە بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژی هەڵوێستی توركیە سەبارەت بە پشتیوانی نەكردنی كۆبانێ رژابوونە سەر شەقامەكان گەیشتە 14 كەس و هەندێكی دیكە لە هەواڵنێرییەكانیش باس لەوە دەكەن كە رێژەی ئەو كەسانەی كە لەو تێكهەڵچوونانەدا گیانیان بەخت كردووە 15 كەسە.

زۆرتر بخوێنەوە »