پێنج شه‌ممه‌ 4 حوزه‌یران 2020
ماڵەوە / سیاسی / كۆمەڵێك پێشمەرگەی دێرین بۆ بارزانی: ئــاگادار به‌ که‌وتنی کۆبانی، له‌ ده‌ستدانی شه‌رفی کوردایه‌تی به‌رێـــزیشتـانه‌

كۆمەڵێك پێشمەرگەی دێرین بۆ بارزانی: ئــاگادار به‌ که‌وتنی کۆبانی، له‌ ده‌ستدانی شه‌رفی کوردایه‌تی به‌رێـــزیشتـانه‌

كۆمەڵێك لەپێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان لە نامەیەكی كراوەدا بۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوای لێدەكەن بەرامبەر بە كۆبانی هەڵوێست وەرگرێت.
دەقی نامە كراوەكە:
به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان!
به‌ سڵاوێکی برایانه‌،
ئێمه‌ کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌ی دێرینی کوردستان که‌ خۆمان له‌ به‌ره‌ی گه‌ڵ و خه‌باته‌ ره‌واکه‌ی دا ده‌بینیننه‌وه‌، به‌م شێوه‌یه‌ و به‌ ئاشکرا و به‌ شاهیدی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان به‌رێزتان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌.
1 – ریگه‌ مه‌ده‌ وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌ ریزبه‌ندییه‌ سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دا له‌ پاڵ تورکیه‌ و له‌ دژی نه‌ته‌وه‌کی خۆت به‌کارت بێنن.
2 – وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، ده‌س له‌ پشتیوانی ته‌نیا به‌ قسه‌ و ریکلام هه‌ڵگره‌ و به‌کرده‌وه‌ نیشانی بده‌ که‌ له‌ ته‌نگانه‌دا دۆست و هاورێێ نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆت و شۆرشگیرانی کوردی.
3 – وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، زه‌ختی جیدی بخه‌ سه‌ر ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هلیکۆته‌ری خۆیان چه‌ک و پێشمه‌رگه‌ بگوازنه‌وه‌ بۆ کۆبانی.

به‌رێز مه‌سعود بارزانی !
1 – ئــاگادار به‌ که‌ که‌وتنی کۆبانی، له‌ ده‌س دانی شه‌رفی کوردایه‌تی به‌رێـــزیشتـانه‌.
2 – ئــاگادار به‌ که‌ ئه‌گه‌ر پشتیوانی عه‌مه‌لی و ده‌سبه‌جێ باشوور به‌ ئه‌مری جه‌نابتان نه‌گاته‌ کۆبانی، هه‌رگیز چاوه‌رێ مه‌به‌ که‌ پێشمه‌ر‌گه‌ و خه‌ڵکی کوردستان، به‌ تایبه‌ت پشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی کوردستانی له‌ دوارۆژدا و له‌ ته‌نگانه‌ به‌ هانای تۆ و پارت و هه‌رێمه‌که‌ته‌وه‌ بێن.
3 – ئاگـــادار به‌ که‌ ئه‌مه‌ی ئێستا روو ده‌دات، ‌ گرینگترین ئه‌زمون و ئیمتحانی مێژووی سه‌رده‌می کورده و هه‌موومان به‌ په‌رۆشه‌وه‌ و به‌ په‌له‌ چاوه‌رێی‌ ‌ هه‌ڵوێستی روون و به‌ کرده‌وه‌ی جنابتانین.

له‌ گه‌ڵ رێزمان کۆمه‌ڵێک له‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی کوردستان.
شه‌وی سێ‌شه‌ممه‌
6ی ئوکتۆبری 2014ی زاینی.

بابەتی هاوپۆل

افزایش شمار مبتلایان به کرونا در استان کردستان بسیار نگران کننده و خطرناک است

آمار مبتلایان بە ویروس کرونا در استان کردستان در حال افزایش است و این حالی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.