سەقز بەیانی خۆپیشاندانی پشتیوانی لە كۆبانی بەڕێوە دەبەن

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، بڕیارە بەیانی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستانیش وەكوو باقی شارەكانی دیكەی هەر چوار پارچەی كوردستان خۆپیشاندانی پشتیوانی لە خۆڕاگری خەڵكی كۆبانی بەڕێوە بەرن.


لە بانگەوازێكدا كە كۆمەڵێ لە چالاكانی مەدەنی شارەكە بڵاویان كردووەتەوە، باس لەوە كراوە كە، سبەینێ پێنجشەممە 17ی مانگی رەزبەر كۆبوونەوەیەكی مەدەنیانە لە پاركی “مەولەوی كورد” بەڕێوە دەچێت كە مەبەست لە سازدانی ئەو كۆبوونەوەیە پشتیوانی لە خۆڕاگری خەڵكی كۆبانی و بانگهێشتی كۆمەڵگای جیهانی بۆ بەرپەرچدانەوەی دەستدرێژییەكانی گرووپی ئیسلامگەرای داعشە.
لەو بانگەوازەدا داوا لە هەموو خەڵكی شاری سەقز كراوە كە بە ئەمەگەوە لە بابەتەكە بڕوانن و بەشداری ئەو كۆبوونەوە ناڕەزاییە ببن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.