پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

خوێندكارێكی “مەریوان”ی بە دانانی بارمتە ئازاد دەكرێ

خوێندكارێكی خەڵكی شاری مەریوان كە لە ماوەی رۆژانی رابردوودا بۆ زیندانی ئەو شارە گوازرابوویەوە، لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوەی دادگای كۆماری ئیسلامی بڕیاری دانانی بارمتەی 100 میلیۆنی بۆ دەركراوە.

بەپێی راپۆرتەكان لەوبارەوە، فەرهاد شەفیع‌زادە، تەمەن ٢٨ ساڵ و خوێندكاری زانكۆی تەورێز كە رێكەوتی ٢٠ی خەرمانانی ئەمساڵ دەستبەسەر كرابوو، پاش نزیك بە یەك مانگ تێپەڕ بوون لە دەستگیر كرانی، بە دانانی ١٠٠ ملوێن تمەن بارمتە، بڕیاری ئازاد كارنی درەر كراوە.

هەتا ئێستا هۆكاری دەستگیری فەرهاد شەفیع‌زادە و ئەو تۆمەتانەی كە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دراونەتە پاڵی، ئاشكرا نەكراوە.

فەرهاد شەفیع‌زادە، كە رێكەوتی ١٠ی رەزبەر و پاش ٢٠ رۆژ لێكۆڵینەوە بۆ زیندانی مەریوان گوازرابوویەوە، بە بریاری دادوەری لێكۆڵینەوە، بە شێوەی كاتی بڕیاری ئازادكرانی بە دانانی بارمتە بۆ دەركراوە.

هێزە ئیتلاعاتییەكانی حكوومەتی ئیسلامی، فەرهاد شەفیع‌زادەیان لە رێگەی تەلەفۆنی یەكێك لە هاوڕێكانییەوە بانگ كردبووە بەر درگای ماڵی خۆیان و دەستبەجێ دەستگیریان كردبوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.