چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ئیسلامیەكانی ئاڵمان بە چەقۆ 14 كوردی خۆپیشاندەریان بریندار كرد

بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان خۆپیشاندەرانی كورد و ئیسلامییە توندڕەوەكان لە  شاری هامبۆرگی ئەڵمان 14 كەس برینداربوون.

بەپێی  زانیارییەكانی پۆلیسی هامبۆرگ هۆكاری شەڕەكە خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی ئەڵمانی بۆ پاڵپشتی لە كۆبانی بووە، بەڵام  لەبەرمابەردا ئیسلامییە توندڕەوەكانی ئەو شارە ناڕەزاییان  دەربڕیوە ولەنێوان هەردوولاش  پێكدادان روویداوە.

بۆ ئارامكردنەوەی دۆخەكەش پۆلیسی شارەكە ئاو و گازی فرمێسكڕێژی بەكارهێنا و بریندارەكانیش  گواسترانەوە نەخۆشخانە.

پێكدادانەكە لە نزیك مزگەوتێكی  هامبۆرگ روویداوە كە شوێنی كۆبوونەوەی سەلەفییەكانی  هامبۆرگە.

لە بەشێكی زۆری شارەكان دژی كارەكانی داعش و هێرشەكان بۆ سەر كۆبانێ  خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت.

لە وڵاتی زیاتر لە 6 هەزار سەلەفی و ئیسلامی  توندڕەو هەن و  تاكوو ئێستاش  بە سەدان كەس لەو وڵاتە چوونەتە ریزی چەكدارانی داعش لە سوریە و عێراق.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.