سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

هەواڵ

بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی ناڕەزایی لە شاری پاوە بۆ پشتیوانی لە كۆبانی / بە وێنە

لە شاری پاوە سەر بە پارێزگای كرماشان لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە دەیان كەس لە خەڵك و چالاكانی مەدەنی شارەكە بە رێكخستنی كۆبوونەوەیەكی بەشكۆ، پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدانی 24 رۆژەی كۆبانی بەڕێوە برد.

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆبوونەوەی ناڕەزایی دووبارەی خەڵكی شاری بۆكان بۆ خەڵكی كۆبانی / بە وێنە

ئەمڕۆ بۆ دووهەمین رۆژی بەردەوام كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی لە لایەن خەڵك و چالاكانی مەدەنی شاری بۆكان وەكوو باقی شارەكانی دیكەی كوردستانی رۆژهەڵات بەڕێوە چوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

بەڕێوە چوونی كۆبوونەوەی پشتیوانی دەربڕینی خەڵكی بانە بۆ كۆبانی / بە وێنە

كۆبوونەوەیەكی بەرینی هەزاران كەسی لە شاری بانە بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی كۆبانی و هێرشە نامرۆڤانەكانی داعش بۆ سەر ئەو شارە دەستیان دایە رێكخستنی كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕینی بەرین.

زۆرتر بخوێنەوە »

شاری “سەقز”یش بۆ پشتیانی لە كۆبانی خرۆشان بوو / بە وێنە

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، كۆمەڵێكی بەرچاو لە خەڵكی شاری سەقز ئەم ئێوارەیە بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕینیان سازدا.

زۆرتر بخوێنەوە »

شەڕی 24 رۆژەی كۆبانی، سێهەمین كۆبوونەوەی ناڕەزایی سنەی پێكهێنا / بە وێنە

پە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، هەر ئێستا لە مەیدانی ئێقاڵی شاری سنە بۆ پشتیوانی لە شەڕی 24 رۆژی رابردووی شاری كۆبانی كۆبوونەوەیەكی بەرین سازدراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

خۆپیشاندانی شاری پیرانشار بۆ پشتیوانی لە خەڵكی كۆبانی /بە وێنە

ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵكی شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی كوردستان دوێنێ چوارشەممە وەكوو باقی شوێنەكانی دیكەی جیهان و كوردستان، بە مەبەستی پتشوانی لە خەڵكی خۆڕاگری شاری كۆبانی و بێ دەنگی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەوبارەوە ناڕەزاییان دەربڕی.

زۆرتر بخوێنەوە »

ناوی ئەو وڵاتانەی یارمەتی داعش دەكەن ئاشكرا بوو

ڕاند پاوڵ، سیناتۆری ئەمریكایی لە چاوپێكەوتنێكی‌ لەگەڵ كەناڵی‌ CNN رایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە ماوەی‌ ڕابردوودا پشتگیری لە داعش كردووە وەك بەشێك لە جەنگی واشنگتۆن دژ بە رژێمی سوریە.

زۆرتر بخوێنەوە »

“كرماشان”یش بە شەپۆلی خۆپیشاندانەكان بۆ پشتیوانی لە كۆبانی پەیوەست بوو / بەوێنە

شاری كرماشانیش بە شەپۆلی بەرینی ناڕەزاییە جیهانی و كوردستانیەكان بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی خەڵكی كۆبانی و هەروەها بێ دەنگی و كەمتەرخەمی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرانبەر بە جینایەتەكانی داعش لەو شارەدا كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕینیان سازدا.

زۆرتر بخوێنەوە »

دەوڵەتی توركیە بۆ سەركوتی خۆپیشاندەران كەڵك لە سەلەفیەكان وەردەگرێت / بەوێنە

پاشە ئەوەیكە دەوڵەتی توركیە بەرانبەر بە هێرشی داعش بۆ سەر شاری كۆبانی كەمتەرخەمی نواند و تەنیا كەلوپەلە نیزامیەكانی خۆی لە سەر سنوورەكان و بۆ پاراستنی خۆی جێگیر كرد، خۆپیشاندانێكی بەرین لە ئاست باكووری كوردستان و زۆرێك لە شارەكانی ئەو وڵاتە دەستی پێ كرد.

زۆرتر بخوێنەوە »

خۆپیشاندانی خەڵكی سەردەشت بۆ پشتیوانی كۆبانی پێش بە پەرەسەندی گیرا / بەوێنە

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتوون، دوێنێ چوارشەمە 16ی رەزبەر گردبوونەوەیەك لە لایەن خەڵكی سەردەشت كە لە منداڵ، ژن و پیاو و هەموو چین و توێژەكانی شار پێك هاتبوو، بەڕێوە چوو.

زۆرتر بخوێنەوە »